یادی شه‌هیدكردنی چوار ئه‌فسه‌ره‌كه‌ی كۆماری كوردستان به‌رز راگیرا
دواى دانانى تاجه گوڵینه و سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده‌و ئاماده‌بوان له‌به‌رده‌م په‌یكه‌رى شه‌هید خیروڵا، به‌رپرسى لقى دوو به‌ناوى لقى دوو و پارێزگارى هه‌ولێر له وته‌یه‌كدا باسى له خه‌بات وتێكۆشانى پربهخششى ئه‌فسه‌رانى شه‌هید له نێو شۆرِشى بزاڤى رزگارى خوازى گه‌لى كورد‌و كۆمارى كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تى بارزانى نه‌مر كه ئومێدێكى گه‌وره‌ى به‌خشیه هه‌موو كوردستانیان له هه‌ر چوار پارچه‌ى كوردستاندا، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به هه‌لوێست و هه‌نگاوه‌كانى
هه‌ر چوار ئه‌فسه‌ره‌كه كرد له پێناو ره‌تكردنه‌وه‌ى سیاسه‌تى رژیمَى ئه‌وسا و په‌یوه‌ندییان بهشۆرِش و بارزانى نه‌مر كرد بۆ تێكۆشان و ئازادى كوردستان، له‌م نێوه‌نده‌دا توانیان شان به‌شانى پێشمه‌رگه‌و بارزانى نه‌مر به‌شدارى له دامه‌زراندنى كۆمارى كوردستان بكه‌ن و رۆلێكى گرنگ وه‌ك ئه‌فسه‌ر له كۆمار ببینن، به‌رپرسى لق له‌م یاده‌دا ته‌ئكیدى كرده‌وه
دهبىَ هه‌موو لایه‌ك رێز له ده‌ستكه‌وته‌كان و یهكرِیزى نێو ماڵى كورد‌و هه‌موو ئه‌و پێشكه‌وتن و پێشوهچونه سیاسى و كۆمهلایهتیانهى ئه‌مرۆى هه‌رێمى كوردستان بگرین كه ئامانج و ئاواتى شه‌هیدانى 19ى حوزه‌یران و شه‌هیدانى سه‌ربه‌رزى كوردستان . ئه‌وه‌ى جێگاى ئاماژه پێدانه له‌سه‌ر متمانه‌ى حكومه‌تى عێراق هه‌ر چوار ئه‌فسه‌ر دوای رووخانى كۆمار گه‌رانه‌وه عێراق و حكومه‌تى عێراق ده‌ست به‌سه‌رى كردن و هه‌رچوار ئه‌فسه‌رى له سێداره‌دا.
