ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران چه‌ند پڕۆژه ياسايه‌ك په‌سه‌ند ده‌كات
له بڕگه‌ى يه‌كه‌مى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پڕۆژه ياساى ئه‌نجومه‌نى كارو‌بارى خانمان گفتوگۆى له‌سه‌ر كرا و له لايه‌ن ئه‌ميندارى گشتيى ئه‌نجومه‌نى باڵاى خانمانه‌وه كه به‌شدارى له‌م به‌شه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كرد، بڕگه و به‌نده‌كانى پڕۆژه ياساكه خرانه به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران. دواى گفتوگۆيه‌كى تێروته‌سه‌ل و خستنه‌ڕووى چه‌ند سه‌ره‌نج و تێبييه‌ك له لايه‌ن وه‌زيرانه‌وه، پڕۆژه ياساكه په‌سه‌ند كرا و بڕيار درا ڕه‌وانه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان بكرێت.
به پێى ئه‌م پڕۆژه ياسايه، ئه‌نجومه‌نى باڵاى خانمان دامه‌زراوه‌يه‌كه كه گرنگى به كارو‌بارى ژنان له هه‌رێمى كوردستان ده‌دات و به هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ لايه‌نه فه‌رمييه‌كان و ڕێكخراوه ناحكوومييه‌كان و ده‌سته هه‌رێمى و نێوده‌وڵه‌تييه‌كانى په‌يوه‌ندار به سياسه‌ت و به‌رنامه و ياساكانى په‌يوه‌ست له پرس و مافه‌كانى ئافره‌تان، كار بۆ پێشخستنى ڕه‌وشى ئافره‌تان له هه‌رێمى كوردستان ده‌كات.
دواى ئه‌وه له بڕگه‌ى دووه‌مى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، به‌مه‌به‌ستى گفتوگۆ و په‌سه‌ندكردنى، پڕۆژه ياساى ده‌سته‌ى نێشته‌جێبوون له لايه‌ن سه‌رپه‌رشتيارى ئه‌نجومه‌نى ئابوورييه‌وه خرايه ڕوو. به پێى ئه‌م پرۆژه ياسايه، ده‌سته‌ى نيشته‌جێبوون سه‌ر به ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران ده‌بێت و له ڕووى دارايى و كارگێڕييه‌وه سه‌ربه‌خۆيه. ئه‌ركى ئه‌م ده‌سته‌يه ڕێكخستنى كه‌رتى نيشته‌جێبوونه له هه‌رێمى كوردستان و يه‌كخستنى به‌ڕێوه‌بردنى كه‌رتى نيشته‌جێبوونه و ستراتيژ و سياسه‌تى ڕوونى بۆ دابينكردنى پێداويستييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌بێت، به شێوه‌يه‌ك كه به پله‌ى يه‌كه‌م خه‌ڵكى هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ت لێى سوومه‌ند بن. هه‌روه‌ها پرۆسه‌ى بنياتنان و پێشخستنى نيشته‌جێبوون و خزمه‌تگوزارييه‌كان له ڕووى جۆر و كواليتى و چاودێرى و سه‌رپه‌رشتييه‌وه؛ ڕێكده‌خات.
دواى ئه‌وه‌ى گفتوگۆيه‌كى تێروته‌سه‌ل و فراوان له‌سه‌ر ئه‌م پڕۆژه ياسايه كرا و چه‌ندين سه‌ره‌نج و تێبينى له‌لايه‌ن وه‌زيرانه‌وه خرانه ڕوو، بڕيار درا بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنى ئه‌م پڕۆژه ياسايه، به له‌به‌رچاوگرتنى سه‌رنج و تێبينييه‌كان، پێداچوونه‌وه‌ى بۆ بكرێت و به‌مه‌به‌ستى په‌سه‌ندكردن و به شێوه‌يه‌ك كه باش‌ترين خزمه‌ت به خه‌ڵكى هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ت بكات، بهێنرێته‌وه كۆبوونه‌وه‌يه‌كى داهاتووى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران.
بڕگه‌ى سێيه‌مى كۆبوونه‌وه‌كه تايبه‌ت بوو به گفتوگۆكردن و بڕياردان له‌سه‌ر دوو پڕۆژه بڕيارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران؛ تايبه‌ت به دابه‌زاندنى ده‌سه‌ڵات بۆ پاڕێزگاران و به‌ڕێوه‌به‌رانى گشتى و به‌ڕێوه‌به‌رى سنوورى پارێزگاكان. به پێى ئه‌م پڕۆژه ياسايانه كارئاسانييه‌كى به‌رچاو بۆ ڕاييكردنى مامه‌ڵه‌ى هاووڵاتيان له سنوورى يه‌كه كارگێڕييه‌كانى پارێزگا و قه‌زا و ناحييه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ى ڕۆتين ده‌كرێت و زۆر له ده‌سه‌ڵاته كارگێڕييه‌كان داده‌به‌زێت و ئاستێكى به‌رزترى پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارى و ڕاييكردنى ئاسانترى كارو‌بارى ڕۆژانه‌ى هاووڵاتيان ده‌ڕه‌خسێنێت. دواى گفتوگۆ و ڕاگۆڕينه‌وه له‌سه‌ر پرۆژه بڕياره‌كه، له لايه‌ن ئه‌نجومه‌نى وه‌زيرانه‌وه په‌سه‌ند كرا.
دوايين بڕگه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه، بۆ گفتوگۆ و بڕياردان بوو له‌سه‌ر پڕۆژه ياساى چاره‌سه‌ركردنى كاريگه‌رييه‌كانى ده‌ره‌نجامى بڕيارى ژماره حه‌وتى ساڵى 1992ى په‌رله‌مانى كوردستان. به پێ ئه‌و بڕياره ده‌ست به سه‌ر ئه‌و زه‌ويانه‌دا گيرابوو كه كاتى خۆى ڕ‌ژێمى به‌عس له شاره‌كانى كوردستان به‌سه‌ر پياوانى خۆي‌دا دابه‌شى كردبوو.
دواى گفتويه‌كى تێروته‌سه‌ل، ئه‌م پڕۆژه ياسايه په‌سه‌ند كرا و به‌م پێيه‌ش پياوانى به‌عس ئيتر هيچ مافێكى ياساييان به‌سه‌ر ئه‌و زه‌ويانه‌وه نامێنێت و زه‌ويه‌كان بۆ كه‌سوكارى شه‌هيدان و پێشمه‌رگه، كه پێشتر له لايه‌ن حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه به‌سه‌رياندا دابه‌ش كرابوو، ده‌مێننه‌وه.
