ژمارەی دادوەران بۆ کارکردن لە دادگاکانی هەرێمی کوردستان زیاد کران

ژمارەی دادوەران بۆ کارکردن لە دادگاکانی هەرێمی کوردستان زیاد کران
19 حوزه‌یران / یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان چل و یەک دادوەر دەستنیشان کراون بۆئەوەی لەدادگاکانی هەرێمی کوردستاندا کار بکەن.

وەزیری دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان، شێروان حەیدەری، لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کەپەیامنێری ئاژانسی پەیامنێر تێیدا ئامادەبوو، لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەکێشەی کەمی دادوەر لەشاری سلێمانی، گوتی:\"هەرچەندە دادگاکان لەوەزارەتی دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان جیابوونەتەوە، بەڵام چل و یەک دادوەر دەستنیشان کراون بۆئەوەی لەدادگاکاندا کار بکەن\"".
گوتی:\""بێگومان ئەو دادگایانەی کێشەی زۆری کەمی دادوەریان هەیە ئەوا لەبەرچاو دەگیرێن و دادوەریان بۆ زیاد دەکرێت\"".
جێگەی ئاماژە بۆ کردنە دادگاکانی سلێمانی کێشەی کەمی دادوەریان هەیە کەزۆر جار دەبێتە درەنگ ڕایی کردنی کارەکان."
Top