وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف داوا له‌مامۆستایانی ئاینی ده‌كات به‌شداری هه‌ندێک به‌رنامه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن نه‌كه‌ن
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی ئەوقافی حکومەتی هەرێمی کوردستان، مەریوان نەقشبەندی، ڕایگەیاند وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوا له‌مامۆستایانی ئاینی (ئیمام و خه‌تیبی مزگه‌وته‌كان) ده‌كات پێكه‌وه به‌شداری له‌و به‌رنامه ئاراسته پێچه‌وانانه نه‌كه‌ن كه ده‌بێته هۆی ناكۆكی نێوان مامۆستایانی ئاینی.
گوتیشی به مه‌به‌ستی یه‌كڕیزی زانایانی ئیسلام و پاراستنی گیانی پێكه‌وه كاركردن له‌نێوان مامۆستایانی ئاینی كوردستان و دووركه‌وتنه‌وه له جیاوازیی بیروبۆچوونه شه‌رعیه‌كان، ئه‌م داوایه ده‌که‌ن.
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی ئەوقافی حکومەتی هەرێمی کوردستان داواش لە مامۆستایانی ئاینی دەکات به خۆئاماده‌كردنی باشه‌وه به‌شداری له‌و به‌رنامه و لێدوانانه بكه‌ن كه \"بۆ به‌رچاو ڕوونیی خه‌ڵك و سه‌قامگیریی كۆمه‌ڵگه و به‌رژه‌وه‌ندیی ئاینی ئیسلام و په‌یامه پیرۆزه‌كه‌یه‌تی\""."
