ده‌زگای بارزانی، مووچه‌ی به‌سه‌ر 500 منداڵدا دابه‌ش كرد
مووسا ئه‌حمه‌د، جێگری سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له ناوچه‌كانی به‌رتله و به‌عشیقه، هاوكاریی مانگانه‌ی به‌سه‌ر 250 منداڵی ته‌مه‌ن خوار 18 ساڵ، دابه‌ش كردووه.
راشیگه‌یاند، هه‌ر ئه‌مڕۆ له قه‌زای شێخانیش یارمه‌تیی 4 مانگ به‌سه‌ر 250 منداڵی ناوچه‌ی قه‌زای شێخان دابه‌ش كراوه.
مووسا ئه‌حمه‌د گوتی ئه‌م یارمه‌تییانه له چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌ی چاودێریی ئازیزانه كه مووچه‌ی مانگانه بۆ ئازیزان دابین ده‌كات و به بێ جیاوازی له هه‌موو ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، كار ده‌كات.
