دوو منداڵ لەناو چاڵاوی چەو و لمدا خنکان

دوو منداڵ لەناو چاڵاوی چەو و لمدا خنکان
19 حوزه‌یران / یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- ئێوارەی ئەمڕۆ له شارەدێی \"بنەسڵاوه\"" سەر به هەولێر، دوو منداڵ که تەمنیان نێوان ١٠-١٥ساڵه، کەوتوونەته نێو چاڵی شوشتنەوەی چەو و لم(غەساله) و هەردووکیان گیانیان لەدەست داوه.

بە گوتەی تیمەکانی پۆلیس، دوای ئەوەی ئاگادار کراونەتەوه، تیمێکی بەرگریی شارستانیان بۆ شوێنی رووداوەکه لەگەڵ خۆیان بردووه و هەردوو تەرمەکایان دەرهێناوەتەوه و ئێستاش له پزیشکی دادوەرین بۆ ئامادەکاریی راپۆرتی پزیشکی لەبارەیانەوه.

بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێر، تائێستا دیار نییه ئەو دوو منداڵه چی یەکرن و هۆکاری چوونیان بۆ ئەم شوێنه چی بووه."
Top