ئهمرِۆ بارزانی بەشداری لە كۆنگرەی ئابووریی جیهانی سانبترسبۆرگ دەكات
سەرچاوەیەك لە سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان رايگەیاند: \"مەسعوود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، سەردانی رووسیا دەكات بەمەبەستی بەشداریكردن لە كۆنگرەی ئابووریی جیهانی سانبترسبۆرگ\"".
بە گوتەی سەرچاوەكەی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، ئەمە بۆ یەكەمجارە بەرپرسانی كورد بانگهێشتی ئەو كۆنگرەیە دەكرێن، كە هاوشێوەی كۆنگرەی \""داڤۆس\""-ەو \"" بە تایبەتیش مەسعوود بارزانی بانگهێشت كراوە\"".
كۆنگرەكە 19ی ئەم مانگە دەستپێدەكات و چەندین كەسایەتیی گرنگ و سەرۆكانی وڵاتان بەشداریی تێدا دەكەن. بەپێی سەرچاوەكەی نووری مالیكی، سەرۆكوەزیرانی عێراقیش بانگهێشت كراوە."
