لەرێگای پێكهێنانی چەند لیژنەیەكەوە گرنگی زیاتر بە پاراستنی گیانی كرێكاران دەدرێت

لەرێگای پێكهێنانی چەند لیژنەیەكەوە گرنگی زیاتر بە پاراستنی گیانی كرێكاران دەدرێت
١٨ی حوزەیران/ یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- پاراستنی گیانی كرێكاران و سەلامەتی تەندروستیان بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارودەسەبەری كۆمەڵایەتی سەر بەوەزارەتی كاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان چەند لیژنەیەك پكهاتووەو سەردانی سەرجەم ئەو باڵەخانانە دەكات كە لەژێر دروستكردن و چاككردندان.

نەزمی موسا جێگری بەڕێوەبەری گشتی كارو دەسەبەری كۆمەڵایەتی هەرێمی كوردستان لەلێدوانێكیدا بۆkdp.infoگوتی: لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیەكەمانەوە چەند لیژنەیەكی تایبەتمەند پێكهێنراوە بۆ بەدواداچوون و سەردانیكردنی ئەو باڵەخانانەی كە بەرزیەكی ئەوتۆیان هەیە لەكاتی كاركردن مەترسی بۆ سەر گیانی كرێكار و كارمەندان دەبێت، لیژنەكەنمان لە سیستەمی كاركردن لە باڵەخانەكان دەپرسن و بەدواداچوون بۆ بوون و نەبوونی هۆكارەكانی سەلامەتی گیانی كرێكاران دەكەن و دەبێت بەپێی ستانداری جیهانی بێت و ئەو خاڵانە جێبەجێكرابێت كە لە گرێبەستی كاركردن ئاماژەی پێدراوە.

ناوبراو گوتیشی: ئێسته‌ ژمارەیەكی زۆر باڵەخانەو بینای بازرگانی لە هەرسێ پارێزگاكەی هەرێمی كوردستان لەژێر دروستكردندان و لیژنەكانی ئێمە بەبەردەوامی بەدواداچوون و سەردان ئەنجام دەدەن ئەگەر هاتوو هەر خاوەن كار و باڵەخانەیەك كەموكورتیەكی لەرووی پاراستن و سەلامەتی گیانی كرێكارانی باڵەخانەكە هەبوو ئەوا لەلایەن لیژنەكانی ئێمەوە ئاگادار دەكرێتەوە ئەگەر هاتوو هەر پابەند نەبوو ئەوا بەپێی یاسا مامەڵە لەگەڵ سەرپێچیكاران دەكرێت.
Top