لیژنەیەک بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لە رووخانی بەشێک لە پرۆژەیەکی گەشتیاری پێکھێنرا

لیژنەیەک بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لە رووخانی بەشێک لە پرۆژەیەکی گەشتیاری پێکھێنرا
١٨ی حوزەیران/ یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- دوای ئەوەی بەشێک لە پرۆژەیەکی سەر بە دەستەی گەشتوگوزاری ھەرێمی کوردستان دەرووخێت و بەھۆیەوە دوو کرێکار بریندار دەبن، ئێستا لیژنەیەک پێکھێنراوە بۆ لێکۆڵینوە لە رووداوەکە.

مەولەوی جەبار سەرۆکی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری ھەرێمی کوردستان راگەیاند: بە شێوەیەکی وورد چاودێری رووداوی رووخانی بەشێک لە پرۆژەی سەنتەری راھێنانی گەشتوگوزار دەکەین کە دوو کرێکار بە سووکی بریندار ببوون.گوتیشی: ھۆکاری داڕمانەکە پەیوەندی بە جۆری دروستکردنی باڵەخانەکەوە ھەیە، لە ئێستادا بە ھاوکاری داواکاری گشتی لیژنەیەک پێکھێنراوە بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە و دەست نیشانکردنی کەمتەرخەمییەکان.
Top