مەحمود عوسمان بۆ لایەنە سیاسیەکانی کورد لە سوریا: ڕێککەوتنامەی هەولێر جێبەجێ بکەن

مەحمود عوسمان بۆ لایەنە سیاسیەکانی کورد لە سوریا: ڕێککەوتنامەی هەولێر جێبەجێ بکەن
مەحمود عوسمان ڕایگەیاند: ناکۆکى نێوان حزبەکانى کوردستانى رۆژئاوا و ئابڵوقەى ئابوورى هەمویان ئاڵۆزی دروستکردوە وە ژیانى هاووڵاتیانى بەرەو خراپتر بردووە، داواشیان لێ دەکات ڕێکەوتنامەی هەولێر جێبەجێ بکەن.
چاودێری سیاسی و ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەلیستی هاوپەیمانی کوردستان، دکتۆر مەحمود عوسمان، ڕایگەیاند:\"گەلى کورد لە سوریا جگە لەو دەردى سەریانەى وەکو هاووڵاتیانى ترى ئەم ووڵاتە هەیەتى، لەناوچەى عەفرین و سەرى کانى کەوتۆتە ژێربارى هێرشى چەکدارى لەلایەن دیمەشق و ئەنقەرە وەتەنانەت لەشکرى ئازادیشەوە. هەروەها ناکۆکى نێوان حزبەکانى کوردستانى رۆژئاوا و ئابڵوقەى ئابورى هەمویان ئاڵۆزی دروستکردوە وە ژیانى هاووڵاتیانى زۆر بەرەو خراپتر بردووە\"".
دکتۆر مەحمود عوسمان، گوتی:\""ئێمە لەکاتێکدا کەداوا لەهەموو حزب ولایەنەکان دەکەین کە هاوکارو یەکگرتوو بن و رێکەوتنەکەى هەولێر جێبەجێ بکەن، داواش لە حكومەت و حزب و رێکخراوەکانى هەرێمی کورستان و باکور و رۆژهەڵاتی کوردستان ئەکەین کەئەم کێشەیە بەهەند وەربگرن و بەهەموو شێوەیەک و لەهەموو روویەکەوە کۆمەکیان پێ بکەن \"".
ڕوونیشی کردەوە:\""هەروەها هێرشەکانى دژیان شەرمەزار ئەکەین و داواى وەستاندنیان ئەکەین لەسەر ئەم گەلە کوردستانیە کە ئاشتیخوازە و دەیەوێت بەئاشتى و برایەتى لەگەڵ هەموو پێکهاتەکانى ترى سوریا بژى لەچوارچێوەى حوکمێکى دیموکراتى دادپەروەردا کەمافە رەواکانى بسەلمێنێت\"".
"
Top