وەزارەتی تەندروستی رێوشوێنەكانی پێشگیری لەنەخۆشی كۆلێرا چردەكاتەوە
لەسەرەتایی كۆبونەوەكە وەزیری تەندروستی داوای لەئامادەبوان كردن هەوڵەكانی خۆیان چربكەنەوە بۆ كۆنترۆڵكردن و بەرگرتن لە تەشەنەكردن و سەرهەڵدانی نەخۆشی كۆلێرا لەناو هاوڵاتیان، هەروەك لەو كۆبونەوەیە بریاردرا هۆبەی كار لەوەزارەت و بەرێوەبەرایەتە گشتیەكانی تەندروستی و پتەوكردنی كارەكانی پەتاگەری بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار بۆدیاری كردنی رێژەی ئەو كلۆرەی لەئاو دەكرێت.لەگەڵ بەدواداچون لەسەر هۆشیاری تەندروستی. كۆبونەوە جەختی كردەوە لەسەر قەدەغەبونی ئاودانی كێلگەكانی سەوزە بەئاوی قورس و پاشەرۆكان.
دواتر گفتوگۆ لەبارەی پرۆژە و بەرنامەی هاوەڵانی تەندروستی و نەشتەرگەری نیمچە تایبەت لەنەخۆشخانەكان كرا بەئامانجی باشتركردنی رەوشی تەندروستی لەهەرێمی كوردستان و پێشكەش كردنی خزمەت گوزاری تەندروستی بۆتەواوی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم.
پاشان وەزیری تەندروستی بەئامادەبوانی سەرۆك و جێگری سەندیكای پزیشكان و پزیشكانی ددان و دەرمانسازان تاوتوێی ئەو لێژنانەكرا كە رۆژانە سەردانی شوێنە گشتیەكان دەكەن لەگەڵ دۆزینەوەی چارەسەرێك بۆ كاروباری تاقیگەكان و نەخۆشخانە تایبەتیەكان و نۆرینگەكان و رەوشی دەرمان لەهەرێمی كوردستاندا.
