پەرلەمانتارێک: لەسەر کەمکردنەوەی پشووی هاوینەی پەرلەمانی کوردستان بڕیار نەدراوە
ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، ژیان عومەر،لەلێدوانێکی تایبەت بۆئاژانس وڕادیۆی پەیامنێر گوتی:\"تاکو ئێستا هیچ کۆبونەوەیەک بۆ کەم کردنەوەی پشووی هاوینەی پەرلەمانی کوردستان نەکراوە، بۆیە ئەگەر پێویست بکات و لەبەرژەوەندی گشتی هاوڵاتیاندا بێت، بەلامانەوە ئاساییە پشووەکان کەم بکرێنەوە و پەرلەمان درێژە بەکارەکانی خۆی بدات\"".
یەكەم دانیشتنی خولی سێیەمی پەرلەمانی كوردستان لە 20/8/2009 بەرێوەچوو و ئێستا ڕۆژانی دووشەممە، سێشەممە و چوارشەممە دانیشتنەکانی پەرلەمان بەردەوامن. بە لەبەرچاوگرتنی پشووی هاوینەی پەرلەمان کە لە تەمووزەوە دەست پێ دەکات، تەنها بیست ڕۆژ لە بەردەم پەرلەمانە بۆ ئەوەی بتوانێت تاوتوێێ 50 پرۆژەیاسا بکات.
جێگەی باسکردنە کە 21ی ئەیلوولی ئەمساڵ بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆکی هەرێم و پەرلەمانی کوردستان دیاری کراوە.
"
