سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازی له سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كات
له‌دیدارێكدا كه د. حه‌سه‌ن محمد سووره جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و فه‌رسه‌ت ئه‌حمه‌د سكرتێری په‌رله‌مان ئاماده‌یبوون، بیر‌ورا له‌باره‌ی ناوه‌رۆكی نامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم ئاڵوگۆركرا كه ئاراساته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كردووه له‌گه‌ڵ تێبینی لایه‌نه سیاسیه‌كان له‌باره‌ی ره‌شنوسی ده‌ستور.
له‌وباریه‌وه سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئاماژه‌ی بهدیدارهكانی كرد له‌گه‌ڵ حزب و لایه‌نه سیاسیه‌كان و هه‌ردوولاش هاورابوون له‌سه‌ر دانانی میكانیزمێكی گونجاو بۆ جێبه‌جێكردنی ناوه‌رۆكی نامه‌كه‌و سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی (پ.د.ك)یش پشتیوانی حزبه‌كه‌ی بۆ په‌رله‌مان دووپاتكرده‌وه له‌دانانی هه‌ر میكانیزمێك بۆ گه‌یشتن بهكۆدهنگیهكی نیشتمانی له‌باره‌ی پرسی ده‌ستور.
