به‌هۆی رووداوێكی هاتووچۆ پێنج كه‌س بوونه‌ قوربانی

به‌هۆی رووداوێكی هاتووچۆ پێنج كه‌س بوونه‌ قوربانی
16 حوزه‌یران / یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- له‌ رێگای نێوان شارۆچكه‌ی كه‌لار و پارێزگای سلێمانی پێنج كه‌س به‌هۆی پێكدادانی 2 ئۆتۆمبیله‌وه‌ بریندار بوون.

مولازم رێژه‌ن بورهان ئه‌فسه‌ری بنكه‌ی پۆلیسی هاتوچۆی ده‌ربه‌ندیخان راگه‌یاند: له‌ سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی كه‌لار و سلێمانی له‌نزیك شاره‌دێی وارماوه‌ 2 ئۆتۆمبیل له‌جۆره‌كانی پیكاب نیسان و مینی پاسدا پێكیاندا،به‌و هۆیه‌وه‌ 5 سه‌رنشین له‌هه‌ر دوو ئۆتۆمبیله‌كه‌ برینداربوون و پاشان گواسترانه‌وه‌ نه‌خۆشخانه‌.
Top