له سلێمانی زیاتر له یه‌ك ملیۆن ده‌نگده‌ر هه‌یه
هاوڕێ تۆفیق به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كانى پارێزگاى سلێمانى دواى كردنه‌وه‌ى بنكه‌كانى تۆمارى ده‌نگده‌ران، له كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند له ئه‌مڕۆوه سه‌رجه‌م بنكه‌كانى ناوى تۆمارى ده‌نگده‌ران له سنوورى پارێزگاى سلێمانى كرایه‌وه، بۆ پێشوازیكردن له‌و هاووڵاتیانه‌ى كه ته‌مه‌نیان له سه‌روو 18 ساڵه‌وه‌یه و به‌گوێره‌ى یاسا مافى ده‌نگدانییان هه‌یه.
ئه‌وه‌شى گوت له سنوورى پارێزگاى سلێمانى 79 بنكه بۆ تۆمارى ده‌نگده‌ران كراوه‌ته‌وه و له‌ئه‌مڕۆوه تاكو ڕۆژى 4ى مانگى داهاتوو قۆناخى یه‌كه‌مى پرۆسه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت و ڕۆژانه له سه‌عات 8 تا 4ى پاش نیوه‌ڕۆ پێشوازى له هاووڵاتیان ده‌كه‌ن.
تۆفیق ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد ئه‌م قۆناخه بۆ دوو مه‌به‌سته، دڵنیایى ده‌داته ئه‌و هاووڵاتیانه‌ى كه له ڕۆژى ده‌نگداندا به‌شدارى پرۆسه‌كه ده‌كه‌ن و مافى ده‌نگدانییان هه‌یه، هه‌روه‌ها ڕاستكردنه‌وه‌ى ناوى ئه‌و كه‌سانه‌ى هه‌ڵه له ناوه‌كانیاندا هه‌یه.
له‌باره‌ى ژماره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى له‌سنورى پارێزگاى سلێمانى مافى ده‌نگدانییان هه‌یه، به‌رپرسه‌كه‌ى كۆمیسیۆن گوتى، به‌گوێره‌ى ئه‌و ئامارانه‌ى ئێستا له‌به‌رده‌ستماندایه 1 ملیۆن و 195 هه‌زار كه‌س له‌سنورى پارێزگاى سلێمانى مافى ده‌نگدانییان له‌پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌م جاره‌ى هه‌رێمدا هه‌یه.
بڕیاره ڕۆژى 21/9/2013 هه‌ڵبژاردنه‌كانى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم و په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان له هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجام بدرێت، له ئێسته‌شدا ئاماده‌كارییه‌كانى ئه‌و پرۆسه‌یه ده‌ستى پێكردووه.
