له‌بری قه‌رز ده‌درێته پیاوێكى 45 ساڵی
سه‌رچاوه‌یه‌كى نزیك له خانه‌واده‌ى كچه‌كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه ڕایگه‌یاند كچه‌كه ناوى له‌نجه ئه‌حمه‌ده و له دایكبووى ساڵى 1998 كه له‌لایه‌ن باوكییه‌وه دراوه‌ته پیاوێك كه ٣٠ ساڵ له‌و كچه گه‌وره‌تره له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ى كه باوكى كچه‌كه پاره‌یه‌كى زۆرى ئه‌و پیاوه قه‌رزدار بووه و تواناى دانانه‌وه‌ى نه‌بووه.
سه‌رچاوه‌كه گوتیشى كچه‌كه هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ى به‌دڵ نه‌بووه و له‌ژێر هه‌ڕه‌شه و گوشارى باوكى رازى بووه كه پێشتر هه‌ڕه‌شه‌ى له‌لایه‌ن باوكییه‌وه لێكراوه له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ى كه ئه‌گه‌ر ئه‌مساڵ له تاقیكردنه‌وه‌كاندا ده‌رنه‌چێت ئه‌وا بهشووى ده‌دات، ئه‌ویش له سێ وانه‌دا كه‌وتووه و باوكیشى به‌بێ ویستى خۆى به‌شووی داوه.
ژماره‌یه‌كی زۆری رێكخراوی مه‌ده‌نی له كوردستان و عێراقدا هه‌ن، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن دژی توندوتیژی به‌رامبه‌ر ئافره‌تان ده‌وه‌ستنه‌وه، به‌ڵام به‌رده‌وام ئه‌نجامه‌كان له شێوه‌ی به‌شوودانی ئه‌و كچه ١٥ ساڵیه و رووداوه‌كانی كوشتن و خۆكوژی كچان دووباره ده‌بنه‌وه.
-باس نیوز
