جەبار یاوەر: دوور نییە کارەکانی زەیدی روو بە روو بوونەوەی تایفی بەدوای خۆیدا بهێنێت

جەبار یاوەر: دوور نییە کارەکانی زەیدی روو بە روو بوونەوەی تایفی بەدوای خۆیدا بهێنێت
15 حوزه‌یران / یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە، جەبار یاوەر رۆژی پێنجشەممە سەرکردەی پرۆسەکانی دیجلەی بە هەوڵدان بۆ لە باربردنی چارەکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا تۆمەتبار کرد. هاوکات داواشی لە سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد، عەبدولئەمیر زەیدی سەرزەنشت بکات.

فەریق جەبار یاوەر ئەو پڕوپاگەندانەش بەدرۆ دەخاتەوە کە لەلایەن زەیدیەوە دژ بە ئەفسەرە کوردەکانی لیوای 16 کراون. لەهەمان کاتیشدا جەخت لەسەر ئەو هەنگاوانەی زەیدی دەکاتەوە، کە ئامانج لێیدا هێنانە پێشەوەی سەربازی شیعەیە لە ناوچەکەدا. وەکو یاوەر ئاماژەی پێکرد ئەمە دوور نییە ڕوو بە روو بوونەوەی تایفی بەدوای خۆیدا بهێنێت.

یاوەر هاوکات بە مەداپرێسـی راگەیاندووە: بە لای ئێمەوە لێدوانی توندوهاندان کە لە لایەن هەندێک بەرپرسەوە دەدرێت، جێگەی سەرسوڕمانە. ئەوان هیچ بایەخێک بە چارەکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و عێراق نادەن. لەمبارەوە یاوەر لەدرێژەی قسەکانی بۆ ئەو سەرچاوەیە گوتی : ئامانج لەو لێدوانانە تێکدان و شڵەژانی ئەو دۆخەیە کە پاش کۆبوونەوەکانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، نوری مالیکی و سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مەسعود بارزانی هاتۆتە ئاراوە.

هاوکات جەبار یاوەر داواشی لە نوری مالیکی و وەزاەتی بەرگری کرد بە هۆی دواین لێدوان و رەوانەکردنی 600 فەرمانبەری لیوای 16ـی سوپای عێراق بۆ داداگاییکردنیان، بەو تۆمەتەی کە لە فەرمانەکان زوبێدی یاخی بوون. لێپێچینەوە لەگەڵ ئەم بەرپرسە بکرێت.

یاوەریش ئەو تۆمەتانە رەتدەکاتەوەو دەڵێت: ئەو تۆمەتانە دژی لیوای 16 بێ پاساون و قبوڵ ناکرێن و هاتنی لیوای 16 کە لە برایانی شیعەی تێدایە بۆ ناوچەیەک کە سوننەی لێ دەژیت، هاندەر دەبێت بۆ بەریەککەوتنی تایفی.

هەروەها یاوەر گوتیشی: سەرۆکایەتیی هەرێم و حکوومەتەکەی وەهایان بڕیار دا، لیوای 16 تا چارەکردنی کێشەکە لە ناوچەکەدا بمێنێتەوە، داوای چارەس لە وەزارەتی پێشمەرگە و لیژنەی کاری باڵای نێوان هەولێر بەغدا کرا،هەتا لە کاتی سەردانی شاندی هەرێمیش بۆ بەغدا هیچ چارەسەرێکی بۆ نەدۆزرایەوە.



جێ وەبیر هێنانەوەیە رۆژی چوارشەممە سەرکردەی ئۆپەراسیۆنەکانی دیجلە، نزیکەی 600 ئەفسەر و فەرمانبەری لە لیوای 16ـی سوپای عێراق بە دادگا داوە، گوایە ئەوانە تۆمەتی ئەوەیەن لەدژ هەیە کە فەرمانە سەربازییەکانیانی ئەویان جێبەجێ نەکردووە. ئەم تۆمەتەش بۆمانگی نیسان دەگەڕێتەوە ئەو کاتەی ویسوتیانە هێرش بکەنە سەر ناحیەی سلێمان بەگی سەر بە پارێزگای سەڵاحەددین، بەڵام ئەو سەربازانە بڕیارەکەیان جێبەجێ نەکردووە.

بەڕێوەبەری ناحیەی سلێمان بەگیش گوتبووی، ئەندامانی لیوای 16 زۆرینەیان کوردن و ئەو فەرمانانەیان جێبەجێ نەکردووە، کە حکوومەتی عێراق پێی داون و لە سەرکردایەتیان هەڵگەڕاونەتەوە و ئینتمایان بۆ هەرێم هەیە.
Top