سبەی پەرلەمانی كوردستان لەبارەی نامەکەی سەرۆکی ھەرێم کۆدەبێتەوە

سبەی پەرلەمانی كوردستان لەبارەی نامەکەی سەرۆکی ھەرێم کۆدەبێتەوە
15 حوزه‌یران / یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- تارق جەوھەر سارمەمی راوێژکاری راگەیاندنی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند: ئەمرۆ سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان نامەکەی مەسعود بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە بارەی پرۆژەی دەستوری ھەرێمی کوردستانی بەدەست گەیشت، کە ھاوپێچ لەگەڵیدا، وەڵام و پێیشنیاز و تێبینییەکانی سەرجەم حزب و لایەنە کوردستانییەکانی لە بارەی پرۆژەی دەستوری ھەرێم لە خۆگرتووە.
تارق جەوھەر سارمەمی گوتیشی : لە25ی ئایاری 2013بەرێز سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە نامەیەکدا کە ئاراستەی سەرجەم حزب و لایەنە کوردستانییەکانی کردبوو داوای لێکردبوون، تێبینی و پێشنیازەکانیان لە بارەی پرۆژەی دەستوری ھەرێمی کوردستان ئاراستەی بەرێزیان بکەن. ئەمرۆش تەواوی وەڵامەکان لە گەڵ نامەکەی بەرێز سەرۆکی ھەرێمی کوردستان گەیشتنە دەست سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان.
تارق سارمەمی ئەوەشی راگەیاند: کە رۆژی یەکشەمەی داھاتوو سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان لە بەر رۆشنایی ناوەرۆکی نامەکەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، وەڵام و تێبنیی و پێشنیازی لایەنە سیاسییەکان، دیراسەی ئەم بابەتە گرنگە دەکات، بۆ ئەوەی بەپێی رێوشوێنی یاسایی کاری پێویستی لەسەر بکرێت.
Top