به‌رهه‌م ساڵح: پشتگیری هه‌نگاوه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
له به‌یاننامه‌یه‌كی مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتیدا هاتووه: د. به‌رهه‌م ساڵح له‌باره‌ی نوێترین گۆڕانكاری له‌سه‌ر پرسی ده‌ستوور ڕایگه‌یاند یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ئه‌و هه‌نگاوه‌ی به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێم به هه‌نگاوێكی گرنگ ده‌زانێ و به‌رز ده‌ینرخێنن و پشتگیری ته‌واوی لێ ده‌كه‌ن.
گوتیشی وه‌ك ئه‌ركێكی كوردستانییانه ڕایده‌گه‌یه‌نن كه یه‌كێتی ئاماده‌یه بۆ هاوكاریكردنی به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێم و به‌ڕێز سه‌رۆكی په‌رله‌مان، بۆ سه‌رخستنی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ی كه بڕیاری لێدراوه له پێناوی دروستكردنی كۆده‌نگی هه‌موو لایه‌نه‌كان سه‌باره‌ت به پرسی ده‌ستوور.
ئه‌وه‌شی دووپات كرده‌وه وه‌دیهێنانی ئه‌و كۆده‌نگی و سازانه ئامانجی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانیشه، بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌م قۆناخه و ده‌ربازبوون له‌و بنبه‌سته‌ی كه پرۆسه‌ی سیاسی كوردستان به‌هۆی ئه‌و كێشمه‌كێشه‌وه تێی كه‌وتبوو، كه له‌سه‌ر پرسی ده‌ستوور له ئارادابوو.
به‌رهه‌م ساڵح داوای له هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان و میدیاكانیش كرد به‌رپرسانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م ده‌رفه‌ته‌دا بكه‌ن و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان و له نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانیشدا هاوكار بن.
