ڕێگەی سەرەكی سۆران – ڕواندز دەكرێتە جووت ساید
قایمقامی شاری سۆران، كرمانج عزەت، بە ئاژانسی پەیامنێری ڕاگەیاند: ئەمساڵ كۆمەڵێك پڕۆژە بۆ سنووری سۆران دەرچوونە، یەكێك لەو پڕۆژە گرنگانە لە سەر بوودجەی پەرە پێدانی پارێزگای هەولێر، شەقامی سەرەكی سۆران – جوندیان بە درێژایی 5 كیلۆمەتر دەكرێتە جووت ساید\".
كرمانج عزەت، گوتی: بەتەواو بوونی ئەو دوو سایدە ئەو قەرەبالغییەی لە سەر شاری سۆران هەیە تا ڕادەیەكی باش كەم دەكاتەوە، هەروەها ڕووداوەكانی هاتووچۆ كەم دەبنەوە، لە هەمان كاتیش دا جوانیەك بە هەردوو شاری ڕواندز و سۆران دەبەخشێت."
