نێچیرڤان بارزانی قه‌زای ئامێدی به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه
له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆك وه‌زیران خۆشحاڵیی خۆی به سه‌ردانی ناوچه‌ی ئامێدی ده‌ربڕی و ڕایگه‌یاند ئه‌م سه‌ردانه‌ی به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه له نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رسانی ناوچه‌كه له كێشه و كه‌موكوڕی و پێداویستییه‌كانی سنووری ئامێدی و ڕه‌وشی خزمه‌تگوزارییه‌كان بكۆڵنه‌وه و هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنیان بده‌ن.
ئینجا قایمقامی ئامێدی ڕاپۆرتێكی ده‌رباره‌ی كۆمه‌ڵێك پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری و پێداویستییه‌كانی ناوچه‌كه‌ی خسته به‌رده‌م سه‌رۆك وه‌زیران و ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ئێستا زیاتر له 140 پڕۆژه له بواره جیاكانی خزمه‌تگوزاریدا له سنووری قه‌زای ئامێدی له قۆناغی جێبه‌جێكردندان و بڕیاریش له‌سه‌ر دروستكردنی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی 100 قه‌ڕه‌وێڵه‌یی له ناوچه‌كه دراوه، به‌ڵام قه‌زاكه سنوورێكی فراوانی هه‌یه و له‌م قۆناغه‌دا هێشتا پێویستی به 23 پڕۆژه‌ی دیكه‌ی خزمه‌تگوزاری هه‌یه.
ئه‌و پڕۆژانه‌ی له ڕاپۆرتی قایمقامی ئامێدیدا خرانه ڕوو، چه‌ندین بواری خزمه‌تگوزاری له‌خۆ گرتبوو، وه‌ك: چاككردنی ڕێگه‌وبانی گوند و ناحیه‌كانی سه‌ر به ئامێدی، پڕۆژه‌كانی ئاو، گه‌شتیاری، كردنه‌وه‌ی كۆلێژێكی بنیات، دروستكردنی كۆگای هه‌ڵگرتنی میوه، یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ خه‌ڵكی هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ت. هه‌روه‌ها خێراكردنی پڕۆسه‌ی كوژاندنه‌وه‌ی زه‌وی، یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌كانی زه‌وی و زار، قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و زه‌ویانه‌ی بۆ به‌دواداگه‌ڕان و به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت به‌كار ده‌هێنرێن، پێدانی ده‌سه‌ڵاتی زیاتر به هه‌ندێ له فه‌رمانگاكان و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی كارگێڕیی هه‌ندێكیان، دامه‌زراندنی ڕێژه‌ی پێویستی پزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی، دابینكردنی پێداویستییه‌كانی به‌رگریی شارستانی، هاوكاركردنی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی له ووڵاتانی دراوسێ گه‌ڕاونه‌ته‌وه، دروستكردنی هۆڵێك بۆ چالاكیی ڕۆشنبیری له ئامێدی و چه‌ندین داواكاریی دیكه.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆك وه‌زیران دووپاتی كرده‌وه؛ پشتگیری له پێدانی ده‌سه‌ڵاتی زیاتر به فه‌رمانگاكان ده‌كه‌ین و له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا كه بڕیاره له دهۆك ئه‌نجام بدرێت، به‌دواداچوونی بۆ ده‌كه‌ین. هه‌روه‌ها ئاماده‌یی ده‌ربڕی بۆ ئه‌وه‌ی به‌شی زۆری ئه‌م داواكاریانه له داهاتوویه‌كی نزیكدا جێبه‌جێ بكرێن و گوتی: \"دڵنیا بن ئه‌وه‌ی له توانای حكوومه‌تدا بێت، بۆ خزمه‌تی هاووڵاتیان ده‌یكات، هه‌وڵیش ده‌ده‌ین كار بدۆزینه‌وه و بواری كاركردن بۆ خه‌ڵكی ناوچه‌كه بڕه‌خسێنین\"".
ده‌رباره‌ی قه‌ره‌بووی ئه‌و زه‌ویانه‌ش كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ به‌دواداگه‌ڕان و به‌رهه‌مێنانی نه‌وت به‌كار ده‌هێنرێن، سه‌رۆك وه‌زیرانی دانیشتوانی ناوچه‌كه‌ی دڵنیا كرده‌وه كه به هه‌ماهه‌نگیی نێوان وه‌زاره‌ت و كۆمپانیاكانی بواری نه‌وت، میكانێزمێك بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه و كرێی ئه‌و زه‌ویانه ئاماده كراوه و له داهاتوویه‌كی نزیكدا ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه. هه‌روه‌ها دووپاتی كرده‌وه كه هه‌ر كێشه‌یه‌كی زه‌وی و زار له نێوان خه‌ڵك و لایه‌نه حكوومییه‌كاندا هه‌بێت، له به‌رژوه‌ندیی خه‌ڵكدا چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.
"
