جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان پێشوازى له سه‌رپه‌رشتیارى ئیداره‌ى راپه‌رین و قائیمقامى رانیه كرد
له‌دیدارێكدا كه عومه‌ر نوره‌دینى و نه‌ژاد عزیز سورمێ ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى كوردستان ئاماده‌بوون، كار و پرۆژه‌كانى ئیداره‌ى راپه‌رین بهتێكرایى و هه‌روه‌ها ئه‌و كهموكورتایانهش خرانه روو كه پێویسته به‌جیددى هه‌ڵوه‌سته‌ى له‌سه‌ر بكرێ و كار بۆ چاره‌سه‌ركردنیان بكرێ له‌پێناو پێشكه‌شكردنى خزمه‌تى زیاترى خه‌ڵكى ده‌ڤه‌ره‌كه.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه دكتۆر حسن محمد سووره جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان خۆشحاڵى خۆى به‌دیدارى شانده‌كه نیشان دا و ئه‌وه‌ى خسته روو ده‌ڤه‌رى راپه‌رین چ له‌رووى مێژووى و شۆرشگێرى یاخود پێگه جواگرافیهكهى هه‌میشه گرنگ و بایه‌خى خۆى هه‌یه و پێویسته به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك خزمه‌تى زیاتر پێشكه‌ش به‌خه‌ڵكى ناوچه‌كه بكرێ و به‌ڵێنى دا له‌رێى لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به دواداچوون بۆ داواكاریه‌كه‌یان بكرێ و لهوهڵامهكهى ئاگه‌دار بكرێنه‌وه.
