له زۆربه‌ی شه‌قامه‌كانی سۆران، بۆ ڕووناك كردنه‌وه ئیناره داده‌نرێت
قایمقامی شارۆچكه‌ی سۆران، كرمانج عزه‌ت، به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند، له زۆربه‌ی شوێنه‌كانی سۆران له دیانا و له گه‌ڕه‌كه‌كانی ئازادی و دێلزیان و ئه‌و شوێنانه‌ی شه‌قامه‌كان قیر كراون و كراونه‌ته دوو سایدی، ئیناره‌ی ڕووناك كه‌ره‌وه داده‌نرێت.
ئه‌وه‌یش واده‌كات هه‌م به شه‌وانه سۆران ڕووناك ببێته‌وه، هه‌میش جوانیه‌كی بێ وێنه ده‌ده‌نه شاری سۆران و سه‌رنجی گه‌شتیاران بۆ خۆیان ڕاده‌كێشن.
