له گه‌رمیان ژماره‌یه‌ك تۆمه‌تباری ماده‌ی هۆشبه‌ر سزادران
لێپرسراوی راگه‌یاندنی ئاسایشی گه‌رمیان، مولازم عوسمان عه‌بدولكه‌ریم، به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری راگه‌یاند؛له رۆژانی(26/5/2013)و (11/6/2013) پاش ئه‌وه‌ی هه‌موو به‌ڵگه‌كان خرانه به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی تاوانه‌كانی كه‌ركووك/ گه‌رمیان و تۆمه‌تباره‌كان له به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌دا دانیان به تاوانه‌كه‌یاندا نا، كه مادده‌ی هۆشبه‌ریان به‌كارهێناوه و بازرگانییان پێوه كردووه، له‌لایه‌ن دادگای ناوبراوه‌وه شه‌ش كه‌س له تۆمه‌تباره‌كان به پێی یاسای(14)ی مادده هۆشبه‌ره‌كان 7 ساڵ سزای زیندانی دراون و تۆمه‌تبارێكیش ماوه‌ی 6 مانگ حوكمی زیندانی دراوه.
مولازم عوسمان ئاماژه‌شیدا، به هۆی ئه‌وه‌ی كه به‌ڵگه‌ی ته‌واو و پێویست بۆ هه‌ر 3 تۆمه‌تبار (ش غ ع) و (ئا ع ع) و (س ع م) نه‌بووه، له‌لایه‌ن دادگای تاوانه‌كانی كه‌ركووك/ گه‌رمیان بڕیاری ئازادكردنیان دراوه
