بۆ یه‌كه‌م جاره له كه‌ركوك پۆلیسى ژن داده‌مه‌زرێت
سه‌رچاوه‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى كه‌ركوك ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه به (باس نیوز)ى ڕاگه‌یاند بڕیاریان داوه له‌سه‌ر میلاكى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى كه‌ركوك 100 ژن وه‌كو پۆلیس دابمه‌زرێنن و بۆ دامه‌زراندى ئه‌و ژنانه‌ى كه داواكارى پێشكه‌ش ده‌كه‌ن چه‌ند مه‌رجێكیان داناوه كه سه‌ره‌كیترینیان ئه‌وه‌یه له‌سه‌ر هیچ تاوانێك پێشتر سزا نه‌درابێت.
سه‌رچاوه‌كه گوتیشى بڕیارى دامه‌زراندنى ژنان وه‌كو پۆلیس دواى ئه‌وه دێت كه ماوه‌یه‌كه پۆلیسى كه‌ركوك له‌لایه‌ن ڕێكخراوه‌كانى ژنانه‌وه تووشى ڕه‌خنه ده‌بێت به‌وه‌ى كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه پۆلیسى ژنیان نییه.
