پۆلیسى سلێمانى دوو كه‌س له‌سه‌ر كوشتنى توركێك ده‌ستگیر ده‌كات
سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د به(باس نیوز)ى ڕاگه‌یاند ئه‌و هاووڵاتییه ته‌مه‌نى 54 ساڵ بووه و به‌ڕه‌گه‌ز توركه و سه‌رپه‌رشتیارى كۆمپانیاى (تى فۆڕمى) توركیه بۆ ئاسن و پۆڵا كه له شارۆچكه‌ى بازیان كار ده‌كات، دره‌نگانێكى شه‌وى ڕابردوو له‌كاتى گه‌ڕانه‌وه‌یدا له كارگه‌كه له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكه‌وه ته‌قه‌ى لێكراوه و كوژراوه.
ئه‌وه‌شى گوت دواى ڕووداوه‌كه هێزه‌كانى پۆلیس گه‌یشتوونه‌ته شوێنى ڕووداوه‌كه و ته‌رمى هاووڵاتیه‌كه‌یان به‌كوژراوى له‌نێو ئۆتۆمۆبێله‌كه‌یدا دۆزیوه‌ته‌وه و ڕه‌وانه‌ى پزیشكى دادوه‌رى سلێمانیان كردووه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد تا ئێسته هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكارى ڕووداوه‌كه ئاشكرا نییه و دواى ده‌ستپێكردنى لێكۆڵینه‌وه‌كانیش توانیویانه 2 تۆمه‌تبار ده‌ستگیر بكه‌ن كه ئێسته له بنكه‌ى پۆلیسى به‌رده‌قاره‌مانن و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
له‌باره‌ى زیادبوونى ڕووداوه‌كانى كوشتن و ڕێوشوێنى هێزه‌كانى پۆلیسه‌وه، گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رێتى گشتى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى ڕایگه‌یاند ڕێوشوێنى توندیان بۆ بنه‌بڕكردنى ئه‌و ڕووداوانه ده‌ست پێكردووه و پلانێكى توندوتۆڵیان بۆ ده‌ست به‌سه‌رداگرتنى چه‌كى بێ مۆڵه‌ت ده‌ست پێكردووه و له چه‌ند ڕۆژى ڕابردووش‌دا ده‌ستیان به‌سه‌ر چه‌ندین پارچه چه‌كى بێ مۆڵه‌تدا گرتووه.
