رونكردنه‌وه‌یه‌ك له مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان
ئێمه له سه‌ردانه‌كه‌ماندا بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و له كاتی پێشوازیكردنمان له شاندی په‌رله‌مانتاران و پارته سیاسییه‌كانی ولاتانی ئه‌ورووپی، به‌رده‌وام هانی په‌رله‌مانتاران و پارته سیاسییه‌كانی وڵاوتانی ئه‌ورووپی داوه بۆ به فه‌رمی ناساندنی جینۆسایدی هه‌له‌بجه و ئه‌نفال له دژی گه‌لی كوردستان و، باسكردنی پرسی كورد له په‌رله‌مان و ناوه‌نده‌كانی بڕیار به‌ده‌ستانی ولاته‌كانیان و یه‌كیتی ئه‌ورووپا و په‌رله‌مانی ئه‌ورووپادا.
له هه‌ندێك وڵاتی ئه‌ورووپا به‌ره‌وپێشوه‌چوونێكی باش هاتۆته كایه‌وه، بۆیه ئه‌گه‌ر بڕیارێكی وا له په‌رله‌مانی ئه‌ورووپاوه درابێت، یا خود بیرۆكه‌یه‌كی وا هه‌بێت كه كورسییه‌كی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا به كورد و به‌تایبه‌تی به هه‌له‌بجه‌ی شه‌هید بدرێت تاوه‌كو چاودێریش بێت به نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌م ئۆرگانه گڕنگهی ئه‌ورووپادا ده‌نگی كورد و كوردستان به نوێنه‌رانی وڵاتانی تری ئه‌ورووپا بگه‌ێنێت، ئێمه له مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌روه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان به شانازییه‌وه پێشوازی له‌م بڕیاره ده‌كه‌ین و به ده‌سكه‌وتێكی مه‌زن بۆ گه‌له‌كه‌مان و دۆزی ڕه‌واكه‌ی ده‌زانین، ئێمه هیوادارین كه په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا به فه‌رمی ڕ‌زامه‌ندی خۆی له‌سه‌ر بونی چاودێرێكی كورد له په‌رله‌مانی ئه‌ورووپادا ڕابگه‌ێنین تا كوردیش ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌م په‌رله‌مانه بێت به مه‌به‌ستی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی كوردستان و په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا به سه‌رجه‌م وڵاته‌كانی ئه‌ندامه‌وه.
له‌گه‌ڵ ڕێزماندا
دیسكی ئه‌ورووپا، مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌روه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان
