مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌شته‌مین ساڵرِۆژی دامه‌زراندنی زاگرۆس تیڤی پیرۆز ده‌كات
هه‌ڤاڵان بهرِێوهبهرانی به‌شه‌كان و ئاماده‌كارانی به‌رنامه‌كان و ستافی بێژه‌ران و په‌یامنێران و نووسینگه‌كان و ته‌واوی كارمه‌ندانی كه‌ناڵه ئازیزه‌كه‌ی زاگرۆس
به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی ساڵوهگهرِی یه‌كه‌مین رۆژی په‌خشی ئاسمانی زاگرۆسه‌وه به گه‌رمی پیرۆزبایی له خۆمان و ئێوه‌ی زێده ئازیز و هه‌موو بینه‌رانتان ده‌كه‌ین له هه‌ر كوێكن. ئومێدی سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتنی زیاترتان بۆ ده‌خوازین.
له بواری كاری میدیایی له هه‌رێمی كوردستاندا، زاگرۆس نموونه و ئه‌زموونێكی نوێ و نوێخواز بووه و، ئێستایش هه‌مان خه‌سڵه‌تی هه‌یه و هه‌میشه چاوهرِوانی زیاتری لێ ده‌كرێ كه له كایه‌كانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و كولتووری و هونه‌ر و خزمه‌تكردنی زمان و به‌یه‌كترگه‌یشتنی كوردان، به‌رنامه و به‌رهه‌می داهێنه‌رانه پێشكه‌ش بكات و، هه‌ر له پێشه‌نگدا بێ له رووی پابه‌ندبوون به بنه‌ماكانی راستگۆیی و ئه‌خلاقیاتی كاری میدیایی و به‌رپرسیارێتی نیشتمانی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه.
هه‌میشه سه‌ركه‌وتووبن. ده‌ستی ماندووبوونی یه‌كه به یه‌كه‌تان ده‌گوشین و هیوای گه‌شانه‌وه‌ی زیاترتان بۆ ده‌خوازین.
مه‌كته‌بی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
