فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هەولێر یه‌که‌مین فڕۆکه‌خانه له عێڕاقە که ئه‌ندامێتیی له ئه‌نجومه‌نی فڕۆکه‌خانه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان پێ بدرێت
فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هەولێر بووه یه‌که‌مین فڕۆکه‌خانه له عێڕاق که وه‌کو ئه‌ندامێکی ئه‌نجومه‌نی فڕۆکه‌خانه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان ده‌ست نیشان بکرێت.
خاتوو ته‌لار فایه‌ق، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هەولێر بڕوانامه‌ی ئه‌ندامێتی له ئه‌نجومه‌نی فڕۆکه‌خانه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان له کۆنفڕانسی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه، که له شاری ئه‌سته‌نبۆلی تورکیا به‌ڕیوه‌چوو، پێ به‌خشرا
له‌م باره‌یه‌وه، خاتوو ته‌لار فایه‌ق، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هەولێر وتی: \"ئه‌ندامێتی فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هەولێر له ئه‌نجومه‌نی فڕۆکه‌خانه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان هه‌نگاوێكی به‌رچاوه له‌و پێشوه‌چوونه‌ی که فڕۆکه‌خانه به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت و هه‌روه‌ها یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ زیاتر چه‌سپاندنی شاری هه‌ولێرو هه‌رێمی کوردستان له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی جیهانی. ساڵی رابردوو (2012)، رێژه‌ی گه‌شتیارانی فڕۆکه‌خانه‌که‌مان (53 %) زیادی کردبوو، به‌ڵام به به‌راوردکردنی ژماره‌ی گه‌شتیارانی چوار مانگی یه‌که‌می ئه‌مساڵ له‌گه‌ڵ چوار مانگی یه‌که‌می پارساڵ، ده‌بینین که رێژه‌ی گه‌شتیاران (30 %) زیادی کردووه\"".
تەلار فایه‌ق گوتی: \"" ئێستا، فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌ربیل به قۆناغێکی سه‌رکه‌وتوو تێده‌په‌ڕێت و ئه‌و هه‌وڵانه‌ی که ئێمه ده‌یانده‌ین له بواره‌کانی ئاسایش، سه‌لامه‌تی، ئارامی و ئاسووده‌یی گه‌شتیاران ته‌نها به به‌شداریکردنمان له ئه‌نجومه‌نی فڕۆکه‌خانه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان ده‌گه‌نه ئه‌نجام.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی فڕۆکه‌خانه گوتی: \""چاوه‌ڕوانی شه‌راکه‌تێکی درێژخایه‌ن و به‌سوودین له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی فڕۆکه‌خانه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان، له کاتێکدا که فڕۆکه‌خانه‌که‌مان له گه‌شه‌سه‌ندن دایه وه‌کو ده‌روازه‌ی کوردستان و عێڕاق\"".
سه‌باره‌ت به پێدانی ئه‌ندامێتی به فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌ربیل له ئه‌نجه‌مونی فڕۆکه‌خانه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان، خاتوو پاتی چاو، به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و ئه‌نجومه‌نه له کیشوه‌ری ئاسیا وتی: \""ئێمه دڵخۆشین به هاتنی فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هەولێر بۆ ناو ئه‌م ئه‌نجومه‌نه. فڕۆکه‌خانه‌که یه‌که‌مین فڕۆکه‌خانه‌یه له عێڕاق که ئه‌ندامێتی له‌م ئه‌نجومه‌نه وه‌ربگرێت. ئه‌نجومه‌نی فڕۆکه‌خانه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان، وه‌کو یه‌کێتیی نێوده‌وڵه‌تی بۆ فڕۆکه‌خانه‌کان له سه‌رانسه‌ری جیهان، به گه‌شبینییه‌وه ده‌ڕوانێته کارکردن له‌گه‌ڵ فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌ربیل و پشتگیریش له‌و فڕۆکه‌خانه‌یه ده‌کات له بواره‌کانی راهێنان و گۆڕینه‌وه‌ی راوبۆچوون و هانده‌رێك ده‌بێت بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی خزمه‌تگوزاری به‌کاربه‌ر\""
ئه‌ندامێتی له‌و ئه‌نجومه‌نه ژماره‌یه‌ك سوودی بۆ فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هەولێر ده‌بێت و یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆئه‌وه‌ی پێگه‌ی فڕۆکه‌خانه‌که وه‌کو باشترین فڕۆکه‌خانه له عێڕاق و یه‌كێك له خێراترین فڕۆکه‌خانه گه‌شه‌سه‌ندووه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست توندتر بکات.
"
