كه‌ركووك.. ئه‌فسه‌رو پۆلیسێك تیرۆر كران

كه‌ركووك.. ئه‌فسه‌رو پۆلیسێك تیرۆر كران
12 حوزه‌یران / یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- شه‌وی رابردوو ئه‌فسه‌ریك و پۆلیسیك به‌ده‌ستی چه‌ند چه‌كداریكی نه‌ناسراو له‌ پێش ده‌رگای ماڵی خۆیان تیرۆر ده‌كرێن.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ به‌رِێوه‌به‌رایه‌راتی پۆلیسی كه‌ركووك گوتی: له‌ شاره‌دێ ریاز چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو هێرشیان كرده‌ سه‌ر ئه‌فسه‌رێكی پۆلیسی پاراستنی فه‌رمانگه‌كان، له‌ ئه‌نجام ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌و پۆلیسَكی پاسه‌وانی تیرۆر كران.

سه‌رچاوه‌كه‌ گوتیشی: ئه‌فسه‌ره‌كه‌ ناوی عه‌لی حوسێن و پۆلیسه‌كه‌ش ناوی بۆرهان بووه‌و ئێستاش هێزه‌ ئه‌منیه‌كان لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌ رووداوه‌كه‌ ده‌ست پێكردووه‌.
Top