نێچيرڤان بارزانى له دهۆك به‌ردى بناغه‌ى نه‌خۆشخانه‌يه‌كى شێرپه‌نجه‌ى دانا و نه‌خۆشخانه‌يه‌كى چاوى كرده‌وه.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به ته‌واوبوونى ئه‌م نه‌خۆشخانه‌يه، خزمه‌تێكى به‌رچاو به كواڵيتييه‌كى به‌رزه‌وه پێشكه‌ش به تووشبووانى شێرپه‌نجه له ناوچه‌كه و ده‌وروبه‌ر بكرێت و ببێته ناوه‌ندێكى گرنگى پزيشكيى تايبه‌ت به پێشوازيكردن و مانه‌وه‌ى تووشبووان به‌م نه‌خۆشييه و پێشكه‌شكردنى باش‌ترين چاودێرى و چاره‌سه‌رى؛ به پێى هه‌مان ئه‌و نوێترين شێواز و ستاندارته سه‌رده‌ميانه‌ى له باش‌ترين نه‌خۆشخانه‌كانى شێرپه‌نجه له جيهاندا هه‌ن.
دواى ئه‌وه‌ش سه‌رۆك وه‌زيران و شاندى ياوه‌رى؛ به شێوه‌يه‌كى فه‌رمى نه‌خۆشخانه‌ى چاوى له دهۆك كرده‌وه كه بڕى (10) مليۆن دۆلارى تێچووه و باش‌ترين و هه‌ره تازه‌ترين و مۆدێرنترين داموده‌زگا و تاقيگه و ئامێره‌كانى تايبه‌ت به پشكنين و چاودێرى و چاره‌سه‌ركردنى چاوى بۆ دابين كراوه.
سه‌رۆك وه‌زيران و شاندى ياوه‌رى يه‌كه يه‌كه به‌شه‌كانى نه‌خۆشخانه‌كه‌ى به‌سه‌ر كرده‌وه و له هۆڵێكى كۆنفرانسه‌كانى نه‌خۆشخانه‌كه، سه‌يرى ڕ‌اپۆرتێكى ڤيديۆيى پێناسه‌يى ده‌رباره‌ى نه‌خۆشخانه‌كه و به‌شه‌كانى كرد و داواى له به‌ڕێوه‌به‌رانى نه‌خۆشخانه‌كه كرد گرنگييه‌كى تايبه‌ت به كارگێڕى و به‌ڕێوه‌بردن و پاراستنى پاكوخاوێنى و خزمه‌تى نه‌خۆش و چاودێريكردنيان بده‌ن.
ئينجا سه‌رۆك وه‌زيران و شاندى ياوه‌رى، بيناى به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تيى گشتيى شاره‌وانييه‌كانى پارێزگاى دهۆكى به شێوه‌يه‌كى فه‌رمى كرده‌وه كه به شێوازێكى تازه‌ى مۆدێرن دروست كراوه و بڕى زياتر له (5) مليۆن دۆلارى تێچووه و هه‌موو به‌ش و پێداويستييه‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تييه‌كه له‌خۆ ده‌گرێت. ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تيه سه‌رپه‌رشتيى كار و پرۆژه‌ى (45) شاره‌وانيى سنوورى پارێزگاى دهۆك ده‌كات و وه‌ڵامى هه‌موو پێدويستييه‌كانى ئه‌م بواره له دهۆك ده‌د‌اته‌وه و كاريگه‌رييه‌كى به‌رچاوى له به‌ڕێوه‌چوونى باشترى كاره‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ى ڕۆتين ده‌بێت.
سه‌رۆك وه‌زيران به‌شه‌كانى ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تيه‌ى به‌سه‌ر كرده‌وه و وێڕاى پيرۆزباييكردن له به‌ڕێوه‌به‌ر و كارمه‌ندان و ستافى به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تيه‌كه، داكۆكى له‌وه كرده‌وه كه ده‌بێ گرنگييه‌كى زۆر به به‌ڕێوه‌بردنى ڕێك‌وپێك و خێراى كار و مامه‌ڵه‌كانى هاووڵاتيان بدرێت و هه‌وڵ بدرێت ڕێژه‌ى ڕۆتين و سستى تا ئه‌وپه‌ڕى كه‌م بكرێته‌وه، به شێوه‌يه‌ك هيچ هاووڵاتييه‌ك ناچار نه‌بێت بۆ ڕاييكردنى كارێك، يان مامه‌ڵه‌يه‌ك نۆبه‌تێكى دوور بگرێت و كاتێكى درێژ، يان ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژێك به‌دوايدا بچێت و بێزار ببێت، چونكه دواكه‌وتن و سستى و ڕۆتينى زۆر له ڕاييكردنى كار و مامه‌ڵه‌كاندا؛ بێزارى و ناڕه‌حتيى هاووڵاتيانى لێده‌كه‌وێته‌وه، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ى ئامانجى حكوومه‌ته كه ده‌يه‌وێ ئه‌وپه‌ڕى خزمه‌ت و ئاسانكارى پێشكه‌ش به هاووڵاتيان بكات.
دواى ئه‌وه‌ش نێچيرڤان بارزانى و شاندى ياوه‌رى له پارێزگاى دهۆك له‌گه‌ڵ پارێزگار و سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتييه‌كانى پارێزگاى دهۆك كۆ بوونه‌وه، بۆ تاتوێكردنى كێشه و پێدوايستييه‌كانى سنوورى پارێزگا و له‌نزيكه‌وه گوێگرتن له داواكارى و ديد و بۆچوون و پێشنيارى به‌رپرسان له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنى كێشه و كه‌موكوڕييه‌كان له سنوورى پارێزگاكه.
له سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پارێزگارى دهۆك ڕ‌اپۆرتێكى تێروته‌سه‌لى ده‌رباره‌ى پێداويستى و كێشه‌كانى بواره جياكانى سنوورى پارێزگاكه پێشكه‌ش كرد و كۆمه‌ڵێك داواكارى و پێداويستى خسته به‌رده‌م سه‌رۆك وه‌زيران بۆ باشتركردنى ڕه‌وشى سنوورى پارێزگاكه له ڕووى پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارى و كارگێڕييه‌وه.
گرنگيرين ئه‌و بوارانه‌ى له ڕاپۆڕتى پارێزگادا هاتبوون؛ بريتى بوون له دامه‌زراندنى ژماره‌ى كارمه‌ندانى پێويست له بواره‌كانى په‌روه‌رده و هێزه‌كانى ناوخۆ، دروستكردنى چه‌ند ئۆڤه‌رپاس و ئه‌نده‌رپاسێك له‌ناو شار، چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى زه‌وى و زارى كشتو‌كاڵى و ئه‌و زه‌ويانه‌ى له لايه‌ن وه‌زاره‌تى سامانه سروشتييه‌كانه‌وه بۆ به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت به‌كار ده‌هێنرێن، كێشه‌ى چه‌ند قوتابخانه‌يه‌ك كه زياتر له دوو ده‌واميان تيادا ده‌كرێت، دابه‌زاندنى باشترى ده‌سه‌ڵاته‌كان له وه‌زاره‌ته‌كانه‌وه بۆ پارێزگا و خوارتر و چه‌ندين داواكارى و پێداويستيى ديكه.
له وته‌يه‌كدا سه‌رۆك وه‌زيران وێڕاى ده‌ربڕينى خۆشحاڵى به سه‌ردانى دهۆك و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى سنوورى پارێزگاكه، ئاماژه‌ى به‌وه دا كه له ماوه‌ى ڕابردوودا كۆبوونه‌وه‌يه‌كى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران له سلێمانى ئه‌نجام درا و له ماوه‌يه‌كى نزيكى داهاتوودا كۆبوونه‌وه‌يه‌كى ديكه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران به ئاماده‌بوونى پارێزگار له دهۆك ساز ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ى له نزيكه‌وه هه‌موو وه‌زيره‌كان گوێبيستى كێشه كارگێڕييه‌كان و داوكارى و پێداويستييه‌كان ببن و هه‌وڵى دابينكردن و چاره‌سه‌ركردنيان بده‌ن.
نێچيرڤان بارزانى هه‌روه‌ها به ناوى خۆى و جێگرى سه‌رۆك وه‌زيرانه‌وه ده‌ستخۆشى له پارێزگار و به‌رپرسانى سنوورى پارێزگاكه كرد بۆ ئه‌و كارانه‌ى كه له دهۆك ئه‌نجام دراون و ئاماژه‌ى به‌وه دا كه كار و خزمه‌تى زۆر باش كراوه و به‌رده‌وام پێشكه‌وتن له دهۆك ده‌بينرێت. هه‌روه‌ها گوتى: \"حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له دروستكردنى بينا و باڵه‌خانه‌كاندا هه‌نگاوى باشى ناوه، به‌ڵام له به‌ڕێوه‌بردن و كارگێڕيدا پێويستى به سيسته‌مێكى كارگێڕيى باشتر، ڕێكوپێكتر، تۆكمه‌تر، به ديسپلينتر و كواليتييه‌كى به‌رزتره. بێجگه له‌وه ده‌بێ گرنگييه‌كى ته‌واو به بيناكردن و پێششخستنى تواناكانى مرۆڤ بدات و ئه‌و كارمه‌ند و كاديرانه پێبگه‌يه‌نێت كه ئه‌وپه‌ڕى ڕه‌فتار و مامه‌ڵه‌ى مۆدێرن، شارستانى، سه‌رده‌ميانه و پێشكه‌وتوو له‌گه‌ڵ هاووڵاتياندا بكه‌ن و ئاستێكى به‌رزى خزمه‌ت و له‌خۆبورده‌يى و ڕووخۆشى و نه‌رمى له ڕاييكردنى كاروبارى ڕۆژانه‌ى هاووڵاتياندا پێشكه‌ش بكه‌ن.
سه‌رۆك وه‌زيران هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه ده‌بێ گرنگييه‌كى زۆر به سيسته‌مى كارگێڕى بده‌ين و تا بكرێ واى لێ بكه‌ين كه‌مترين ڕۆتين له به‌ڕێوه‌چوونى كاره‌كاندا هه‌بێت و هاووڵاتيان هه‌ست به‌وه بكه‌ن كاره‌كانيان به شێوه‌يه‌كى ڕێك‌وپێك و خێرا و بێ كێشه و بێ دواكه‌وتن به‌ڕێوه ده‌چن. داكۆكيشى له‌وه كرده‌وه كه \""ئه‌مه ئه‌ركێكى له‌پێشى فه‌رمانگاكانى حكوومه‌ته\"". هه‌روه‌ها ڕايگه‌ياند ئه‌وه‌ى به حكوومه‌ت بكرێت داواكارى و پێداويستيه‌كانى پارێزگاكه بۆ خزمه‌تى باشترى هاووڵاتيان و ناوچه‌كه، جێبه‌جێ ده‌كات.
سه‌رۆك وه‌زيران هه‌روه‌ها ستايشى ڕۆڵى جێگرى سه‌رۆك وه‌زيرانى كرد له هه‌وڵى به‌رده‌وامى بۆ به‌دواداچوونى كاراكردنى سياسه‌ت و ستراتيژى حكوومه‌ت له بوارى دابه‌زاندنى ده‌سه‌ڵاته‌كان بۆ وه‌زاره‌ت و پارێزگاكان و چۆنيه‌تيى سوودوه‌رگرتن له‌و ده‌سه‌ڵاتانه؛ به‌مه‌به‌ستى ئاسانكردنى به‌ڕێوه‌چوونى كاروبارى ڕۆژانه‌ى هاووڵاتيان و خزمه‌تكردنيان.
لاى خۆيه‌وه عيماد ئه‌حمه‌د جێگرى سه‌رۆك وه‌زيران تيشكى خسته سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌مترين كێشه و باش‌ترين خزمه‌تگوزارى له دهۆك هه‌يه و دهۆك شارێكى جوان و مايه‌ى شانازى يه، ئه‌مه‌ش مايه‌ى ڕێز و ده‌ستخۆشى يه. هه‌ره‌وها ڕوونى كرده‌وه كه له سنوورى پارێزگاى دهۆك زه‌مينه‌يه‌كى له‌بارى گه‌شتيارى هه‌يه و داواى له پارێزگار كرد گرنگييه‌كى باش به بوارى گه‌شتيارى و به‌ره‌وپێشردنى ئه‌م بواره له پارێزگاكه بده‌ن.
جێگرى سه‌رۆك وه‌زيران سه‌رنجى بۆ ئه‌وه‌ش ڕ‌اكێشا كه ده‌بێ به هه‌موو شێوه‌يه‌ك كار بۆ خزمه‌تى هاووڵاتيان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى له حكوومه‌ت ڕ‌ازى بن و هه‌ماهه‌نگيى باشتر و به‌رده‌وام له نێوان فه‌رمانگه‌كانى حكوومه‌تدا هه‌بێت بۆ پێشكه‌شكردنى خزمه‌تى باشتر و دووپاتى كرده‌وه كه مامه‌ڵه‌ى باش له‌گه‌ڵ هاووڵاتيان؛ ئه‌ركێكى له‌پێشى حكوومه‌ته."
