گه‌شتوگوزاری سۆران ڕێنمایی به شوێنه گه‌شتیاره‌كان و گازینۆكان ده‌دات
به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌شتوگوزاری سۆران، بارزان محه‌مه‌د، به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند، بۆ زیاتر پێشخستنی كه‌رتی گه‌شتیاری له سنووری سۆران، یه‌كه‌مجاره لیژنه‌یه‌ك پێكهێنراوه و رێنمایی ده‌ركردووه.
گوتیشی \"خاوه‌ن دوكان و كه‌پره‌كان هیچ هه‌ماهه‌نگیان نه‌بووه له‌گه‌ڵ ئێمه، بۆیه ئێستا ئه‌و شوێنانه خراونه‌ته ناو ماسته‌ر پلان و به شێوه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه ئه‌و شوێنه گه‌شتیارانه نۆژه‌ن ده‌كرێنه‌وه.\""
ته‌ئكیدیشی كرده‌وه كۆمه‌ڵێك ڕێنمایی دراوه بۆ پێشخستنی كه‌رتی گه‌شتیاری له سنووری سۆران و به‌رده‌وامیشن له سزادانی چێشتخانه و ئه‌و شوێنانه‌ی به گران شت به گه‌شتیاران ده‌فرۆشن."
