لە سلێمانی کەسێک بە 2 پارچە ئەڵماسەوە دەستگیر کرا
وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، سەرکەوت ئەحمەد، لە لێدوانێکیدا بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن گوتی \"مەفرەزەکانمان دەست بەسەر هەموو جۆرە چەکێکی بێ مۆڵەت و چەقۆ و شتگەلێکی دیکە دەگرن کە بۆ شەڕ کردن بێت. دوای دەست بەسەرداگرتنیش خاوەنەکانیان ڕووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە\"".
نەقیب سەرکەوت گوتیشی \""پۆلیسی نەهێشتنی تاوان کەسێکی بە 2 پارچە ئەڵماسەوە دەستگیر کردووە کە دزی بووە و ئێستا لێکۆڵینەوە لەگەڵی بەردەوامەوە و بە بڕیاری دادوەریش بەند کراوە\"".
وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی داوای لە هاوڵاتیانی سلێمانی کرد چەکی بێ مۆڵەت و هەندێ شتی دیکە کە تایبەتن بە شەڕ کردن هەڵنەگرن، تاکو ڕووداوی نەخوازراو ڕوونەدات."
