گه‌رمیان: به‌ڕێوه‌به‌ری 18 خوێندنگا ده‌ست له‌كارده‌كێشنه‌وه
له یاداشتێكدا ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رانه سێ شه‌ممه) نوسیویانه "له به‌رامبه‌ر چه‌ند گۆرانكاریه‌ك له سیسته‌می خوێندن‌و تاقیكردنه‌وه‌كاندا ئێمه وه‌ك 18 به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه ئاماده‌ییه‌كانی سنوری قه‌زای كه‌لار- ئیداره‌ی گه‌رمیان،ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆمان پێشكه‌ش به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی كهلاردهكهین."
له به‌شێكی دیكه‌ی یاداشته‌كه‌دا نوسیویانه، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا دێت له‌ماوه‌ی یه‌ك مانگی كۆتای ساڵی خوێندندا 3رێنمای جیاواز تایبه‌ت به نمره‌ی قوتابیانی پۆلی 10 و 11ی ئاماده‌یی، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه ده‌ركراوه‌و ئه‌و گۆرانكاریه كوت و پڕانه بۆته‌هۆكاری دروست بوونی بێ متمانه‌ی له‌نێوان قوتابیان و مامۆستایان.
لای خۆشیه‌وه مامۆستا شێروان محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی كه‌لار وتی، "ئێمه له رێگه‌ی په‌روه‌رده‌ی كه‌لاره‌وه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه بۆ تاوتوێكردنی گرفته‌كه‌و گۆڕانكاریه‌كان هێنده گران نین و پێویسته مامۆستایان هه‌وڵ بده‌ن ئه‌و گۆڕانكاریانه جێ به‌جێ بكه‌ن."
