ده‌قی وته‌ی سه‌رۆك وه‌زیران له ڕێوڕه‌سمی دانانی به‌ردی بناغه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی به‌رده‌ڕه‌ش
ئاماده‌بووانی به‌ڕێز
خۆشحاڵم له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا له‌گه‌ڵتان به‌شدارم بۆ دانانی به‌ردی بناغه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی سه‌د قه‌ڕه‌وێڵه‌یی له‌م ناوچه‌یه. له ده‌سپێكی قسه‌كانمدا وێڕای ده‌ستخۆشی و پیرۆزبایی، سوپاسی وه‌زیر و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و هه‌ر هه‌موو كارمه‌ندانی وه‌زاره‌ت ده‌كه‌م بۆ كاری به‌رده‌وامیان، هه‌روه‌ها جێی خۆیه‌تی سوپاسێكی تایبه‌تی وه‌زیری پلاندان بكه‌م بۆ ئه‌و كاره‌ی كه كردوویانه و ئه‌مڕۆ له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا لێره‌ین بۆ دانانی به‌ردی بناغه‌ی ئه‌م پرۆژه‌یه له به‌رده‌ڕه‌ش.
بێگومان یه‌كێك له ئه‌وله‌ویاتی كاره‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ر لە کابینەکانی پێشترەوە هەتا ئێستاش؛ مه‌سه‌له‌ی خزمەتگوزاریی تەندروستی بووە لە هەموو دەڤەرەکان. هیچ گومانێك له‌وه دا نیه كه له‌مڕووه‌وه پێشکەوتنی بەرچاومان بە دەست هێناوە، نكۆڵی لەوەش ناکەین کە کەموکوڕی هەیە، به‌ڵام هه‌وڵی بێوچانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌یه له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه لە سەرتاسەری کوردستان خزمەتگوزاریی تەندروستی پەرە پێبدات.
ده‌بینن ڕۆژ بە ڕۆژ كردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه زیاتر ده‌بێت، کاری خزمەتگوزاری باشتر ده‌بێت و وەزارەتی تەندروستی له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه كاری به‌رده‌وام ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی سیستمی تەندروستی له هه‌رێمی كوردستان بە شێوەیەک بگۆڕدرێت کە لەگەڵ ستانداردی جیهانی بگونجێت. پرۆسەیەکە دەستی پێکردووە، بێگومان ناتوانین بڵێین ئەو پڕۆسەیە بە شەو و ڕۆژێک تەواو دەبێ، پرۆسەیەکی بەردەوامە و له‌وانه‌یه چەندین ساڵی پێویست بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگە دەمەوێ بیڵێم ئێمە لە هەرێمی کوردستان هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی ژینگەیەکی تەندروست بۆ میلله‌ته‌كه‌مان فه‌راهه‌م بکەین. بەراوەردکردنی ئەمڕۆی کوردستان لەگەڵ چەند ساڵێک لەمەوبەر، له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه، لە ڕووی ئاوەدانکردنەوە و خزمەتگوزاریی تەندروستییه‌وه، پێشکەوتنی زۆر باشی بەخۆیەوە بینیوە، بەڵام گومان لەوەدا نییە کە وه‌ك پێشتریش گوتوومانه و دووباره‌ی ده‌كه‌ینه‌وه؛ ووڵاتێکی وێرانمان وەرگرتووە، بودجەیەکی سنووردارمان هەیە، ناتوانین بە شەو و ڕۆژێک شایەتی ئەوە بین کە هەموو کێشەکان چارەسەر بکرێن.
گرنگ ئەوەیە خەڵکی ئێمە ئه‌وه بزانێت کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان وه‌ك خه‌مخۆرێكی ڕاسته‌قینه‌ی میلله‌تی خۆی، لەسەر ئەوە جدییە هه‌موو هەوڵێك بدات کەموکوڕییەکان لە هەر بوارێک‌دا له هه‌رێمی كوردستان هه‌ن، چارەسەر بکات. دروستکردنی ئەم نەخۆشخانەش هەوڵێکی دیکەی حکوومەتە بۆ خزمەتکردنی زیاتری خەڵک لە هەموو دەڤەرە جیا جیاکانی هەرێمی کوردستان.
ئەم خەستەخانەی ئەمڕۆ بەردی بناغەمان بۆ دانا نزیکەی ٤٣ ملیار دیناری تێ دەچێت و پڕۆژەکە بە هاوبەشیی کۆمپانیایەکی خۆماڵی و تورکی جێبەجێ دەکرێت. هیوادارم ئەم خەستەخانەیە بتوانێ ببێتە شوێنێک کە خزمەتگوزاریی تەندروستی بۆ ئەم دەڤەرە بە شێوەیەکی ڕێکوپێک پێشكه‌ش بکات.
دووباره به ناوی خۆم و به ناوی به‌ڕێز عیماد ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه، گه‌رمترین پیرۆزبایی له خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ری به‌رده‌ڕه‌ش ده‌كه‌م، هیوادارم ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه خزمه‌تگوزاریی باش پێشكه‌ش بكات. هه‌روه‌ها دووباره ده‌ستخۆشی له هه‌موو ستافی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و قایمقام ده‌كه‌ین. لە سەردانی پێشووماندا بۆ ئه‌م ده‌ڤه‌ره، بەڵێنی کۆمەڵێک پڕۆژەمان به‌م ده‌ڤه‌ره داوە و ئەو پڕۆژانە لە داهاتوویەکی نزیکدا ده‌كه‌ونه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه. هیوادارین كۆی ئه‌و پڕۆژانه ببنه هۆكاری خزمه‌تگوزاریی زیاتر بۆ ئه‌م ده‌ڤه‌ره.
هیوادارم هه‌موو لایه‌كتان ته‌ندروستیتان باش بێت، پێویستیتان به نه‌خۆشخانه نه‌بێت و ئه‌وه‌یشی پێویستی پێ ده‌بێت، هیوادارم ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه به شێوه‌یه‌كی وا ستاندارد دروست بكرێت كه وه‌ڵامی هه‌موو پێویستییه‌كان بداته‌وه. دیسانه‌وه پیرۆزبایتان لێ ده‌كه‌م و به‌خێر بێن به‌سه‌ر چاو، زۆر سوپاس.
