نێچیرڤان بارزانى به‌ردى بناغه‌ى نه‌خۆشخانه‌یه‌كى سه‌د قه‌ڕه‌وێڵه‌یى له به‌رده‌ڕه‌ش دانا
له وته‌یه‌كیشدا كه به‌م بۆنه‌یه‌وه پێشكه‌شى كرد، سه‌رۆك وه‌زیران خۆشحاڵیى خۆى ده‌ڕبرى كه پاش دوایین سه‌ردانى بۆ ناوچه‌كه و كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ داموده‌زگاكان، یه‌كێك له‌و پڕۆژانه‌ى خرایه پلانه‌وه ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه بوو، كه ئه‌مڕۆ به‌ردى بناغه‌ى داده‌نێن. هه‌روه‌ها سوپاسى وه‌زیر و وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و وه‌زیرى پلاندانانى كرد بۆ ئاماده‌كاریه‌كان و به‌دواداچوون و گه‌یاندنى ئه‌م پرۆژه‌یه به قۆناغى ئه‌مڕۆى ده‌ستكردن به جێبه‌جێكردنى. هیواشى خواست نه‌خۆشخانه‌كه خزمه‌تێكى باشى ته‌ندروستى به ده‌ڤه‌ره‌كه بگه‌یه‌نێت و وه‌ڵامى پێداویستیه‌كانى ناوچه‌كه له بوارى ته‌ندروستى و پێداویستیى پزیشكییه‌وه بداته‌وه.
دواى ئه‌وه له قه‌زاى ئاكرێ سه‌رۆك وه‌زیران و شاندى یاوه‌رى؛ له‌گه‌ڵ به‌رپرس و به‌ڕێوه‌به‌رانى فه‌رمانگه میرییه‌كان و ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانته‌رانى ناوچه‌كه و نوێنه‌رانى چین و توێژه‌كانى ئاكرێ كۆ بووه‌وه.
له كۆبوونه‌كه‌دا نێچیرڤان بارزانى خۆشحاڵیى خۆى به سه‌ردانیكردنى ده‌ڤه‌ره‌كه و دیدارى له‌گه‌ڵ یه‌كه ئیدارییه‌كان ده‌ربڕى و ڕایگه‌یاند: سه‌ردانه‌كه‌یان به مه‌به‌ستى له نزیكه‌وه ئاگاداربوونه له كێشه و گرفت و پێداویستیه‌كانى ناوچه‌كه. ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد كه سه‌ردانى خۆى و جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران و ژماره‌یه‌ك له وه‌زیران بۆ قه‌زاى ئاكرێ؛ نیشانه‌ى خه‌مخۆرى و سووربوونى حكوومه‌ته بۆ به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنى داواكارى و به داوداچوونى ووردى كێشه و گرفته‌كانى ناوچه‌كه و چارهسهركردینان.
نێچیرڤان بارزانى هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند كه ئه‌و وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران خۆشحاڵه به‌وه‌ى له ئاكرێ پێشڤه‌چوونى باش له بوارى خزمه‌تگوزاریدا وه‌ده‌ست هاتووه و ئاماژه‌ى به‌وه دا كه بێگومان كێشه و كه‌موكوڕى و گیروگرفتیش هه‌ن، به‌ڵام دووپاتى كرده‌وه حكوومه‌ت هه‌وڵ ده‌دات پێداویستیه‌كانى ناوچه‌كه دابین بكات و ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو تا ژیان به‌رده‌وام بێت داواكارى و پێداویستیش به‌رده‌وام ده‌بن، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ى پێشڤه‌چوونه. هه‌روه‌ها تیشكى خسته سه‌ر ئه‌وه‌ى كه جاران داواكاریى هاووڵاتیان ته‌نها دابینكردنى ئاسایش بوو، به‌ڵام ئێستا داواى خزمه‌تگوزاری و پێشكه‌وتن له گشت بواره‌كاندا ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش خۆى له خۆى دا نیشانه‌ى پێشڤه‌چوونى به‌رده‌وامه له هه‌رێمى كوردستان.
پاشان قائیمقامى ئاكرێ ڕ‌اپۆرتێكى سه‌باره‌ت به داواكارى و كێشه و ئاریشهكانى قه‌زاكه خسته ڕوو كه ژماره‌یه‌ك داواكارى له خۆ گرتبوو وه‌ك؛ كردنه‌وه‌ى زانكۆ و دابینكردنى پێدوایستیى ئه‌و كۆلێژ و په‌یمانگایانه‌ى ئێستا له ئاكرێ هه‌ن، چاككردنه‌وه‌ى ئه‌و ڕێگاوبان و پردانه‌ى به هۆى بارانى ئه‌مساڵه‌وه زیانیان پێگه‌یشتووه، چاككردنى شه‌قام و كۆڵانه‌كان و ئه‌و گوندانه‌ى كه‌وتونه‌ته نێو سنوورى شار، دانانى كارگه‌یه‌كى قیڕ بۆ پڕكردنه‌وه‌ى پێداویستیه‌كانى ناوچه‌كه، چاككردنى تۆڕه‌كانى ئاو له ئاكرێ و ده‌وروبه‌رى.
هه‌روه‌ها دامه‌زراندنى ژماره‌یه‌كى پێویست له كارمه‌ندان و پێدانى ده‌سه‌ڵاتى زیاتر به دام و ده‌زگاكان بۆ ڕاییكردنى كاروبارى ڕۆژانه‌ى هاووڵاتیان، دروستكردنى یاریگایه‌كى داخراو، نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى خانووه كۆنه‌كانى ئاكرێ كه به‌شێكن له شوێنه‌وارى ناوچه‌كه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته بودجه‌یه‌ك ته‌رخان بكرێت، گرنگیدان به كه‌رتى گه‌شتیارى، به تایبه‌تی كه ئاكرێ ژماره‌یه‌كى زۆرى شوێنى گه‌شتیارى تێدا هه‌یه و گه‌شتیارانى ناوه‌ڕاست و خوارووى عیراق ڕووى تێده‌كه‌ن، چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى زه‌وى و زار، دروستكردنى تونێلێك له چیاى پیرس، پڕۆژى ئاوى دینارتێ بخرێته بوارى پلانى حكوومه‌ته‌وه، دابینكردنى پێدوایستیه‌كانى نه‌خۆشخانه و به‌رگرى شارستانى؛ له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕاپۆرته‌شدا، ڕ‌اپۆرتێكى دیكه سه‌باره‌ت به بڕى تێچووى پڕۆژه‌كان پێشكه‌ش به سه‌رۆك وه‌زیران كرا.
لاى خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رچى له تواناى حكوومه‌تدایه بۆ جێبه‌جێكردنى ئه‌و پڕۆژانه ده‌یكات. سه‌باره‌ت به پرسى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى شوێنه‌واره‌كانیش جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه پێویسته له‌گه‌ڵ زانكۆ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى زانستى بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى به شێوه‌یه‌كى زانستیانه ئه‌و شوێنه‌وارانه نۆژه‌ن بكرێنه‌وه. داكۆكیشى له‌سه‌ر نه‌مانى ڕۆتین له فه‌رمانگاكان كرده‌وه و رایگه‌یاند ئه‌ركى حكوومه‌ته خزمه‌تى خه‌ڵك بكات و به‌پیر داواكاریه‌كانیانه‌وه بچێت.
دواتر عیماد ئه‌حمه‌د جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران له وته‌یه‌كدا وێڕاى دهڕبرینى خۆشحاڵى به‌م سه‌ردانه، ڕایگه‌یاند ئاكرێ شارێكى كۆن و ناسراو و شایانى هه‌موو خزمه‌تێكه، حكوومه‌ت هه‌وڵ ده‌دات داواكاریه‌كانى به شێوه‌یه‌كى ته‌دریجى و به‌پێى تواناكان جێبه‌جێ بكات. جه‌ختیشى له‌وه كرده‌وه كه فه‌رمانگاكانى حكوومه‌ت به‌رده‌وام به‌پیر كێشه و داواكاریى هاووڵاتیانه‌وه بچن و هه‌وڵى چاره‌سه‌ركردنیان بده‌ن.
