چین و توێژه‌ جیاوازه‌كانی شاری موسل ده‌نگ به‌ كاندیدانی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ده‌ن

چین و توێژه‌ جیاوازه‌كانی شاری موسل ده‌نگ به‌ كاندیدانی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ده‌ن
11 حوزه‌یران / یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- عیسمه‌ت ره‌جه‌ب به‌رپرسی لقی14 ی پارتی و سه‌رۆكی لیستی برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیان له‌ شاری موسڵ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ چین و توێژه‌كانی پارێزگای موسڵ كۆبۆوه‌، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا سه‌رۆكی لیستی برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژبان ئاماژه‌ی به‌ به‌رِێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان له‌و شاره‌ كرد كه‌ برِیار وایه‌ له‌ 20ی ئه‌م مانگه‌ به‌رِێوه‌بچێ، به‌رِێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌شی به‌ گرنگ وه‌سف كرد له‌ پێناو كاراكردنی دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاری زیاتر پێشكه‌شی هاووڵاتیان بكرێ.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا رایگه‌یاند: له‌ ناو لیستی برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیان پارتی دیموكراتی كوردستان ژماره‌یه‌ك كاندیدی هه‌یه‌و ئه‌و كاندیدانه‌ له‌ سه‌ر بنه‌مانی پسپۆری و ئاستی زانستی و رۆشنبیرییان ده‌ست نیشان كراون وكه‌سانی خاوه‌ن ئه‌زموونن له‌ به‌رِێوه‌بردنی كاروباری ئیداریی و حكوومه‌ت، بۆیه‌ داواتان لێده‌كه‌م ده‌نگ به‌ كاندیدانی پارتی دیموكراتی كوردستان بده‌ن چونكه‌ ئه‌وان داكۆكیكارێكی سه‌ر سه‌ختی مافه‌كانتان ده‌بن و هه‌وڵه‌كانیشیان به‌ ئاراسته‌ی خزمه‌تكردنی زیاتری هاووڵاتیان كار ده‌كه‌ن.

له‌ به‌رامبه‌ردا چین و توێژه‌ جیاوازه‌كانی شاری موسڵ دووپاتیان له‌وه‌ كرده‌وه‌ وه‌ك هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوو ئه‌مجاره‌ش ده‌نگ به‌ كاندیدانی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ده‌ن، چونكه‌ كاندیدانی پارتی كه‌سانی شاره‌زاو كه‌سایه‌تی ناسراوی ناوچه‌كه‌ن و خزمه‌تی شارو هاووڵاتیانیان كردووه‌.
Top