تۆمارکردنی ناوی کاندیداکانی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ھەرێم دواخرا
سەرچاوەیەک لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق بە کوردساتی راگەیاند دواخستنی تۆمارکردنی ناوی کاندیدی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ھەرێم بۆ ھۆکاری تەکنیکی گەڕاندەوە، دوێنێش کۆتا رۆژی تۆمارکردنی ناوی ئەو قەوارە سیاسییانە بوو کە بەشداری لە ھەڵبژاردنە پارلەمانییەکەی ھەرێمدا دەکەن کە ژمارەیان ٣٩ قەوارەیە.
بڕیارە رۆژی ٢١ی ئەیلولی داھاتوو ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پارلەمان و ئەنجومەنی پارێزگاکانی ھەرێم پێکەوە ئەنجام بدرێن.
