مەلیک فەیسەڵ گەیشتە سلێمانی
دوایئه‌وه‌ى عێراق له ساڵى 1921 بووه ده‌وڵه‌ت‌و مه‌لیك فه‌یسه‌ڵى یه‌كه‌م (1883-1933) بووه یه‌كه‌م مه‌لیكى عێراق و له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تى بریتانیاوه وه‌ك فه‌رمانڕه‌واى عێراق ده‌ستنیشانكرا.
مه‌لیك فه‌یسه‌ڵ كوڕى شه‌ریفى مه‌ككه بوو، ئینگلیزه‌كان سه‌ره‌تا كردیانه پاشاى سوریا، به‌ڵام له‌ژێر پاڵه‌په‌ستۆى فه‌ره‌نسییه‌كان دا نه‌یتوانى درێژه به‌حوكم بدات و دواتر ئینگلیزه‌كان كردیانه پاشا له عێراق، دواى ماوه‌یه‌ك له حوكمكردن، مه‌لیك فه‌یسه‌ل له و‌ڵاتى (سویسرا) كۆچیدوایى كرد‌و ته‌رمه‌كه‌ى هێنرایه‌وه شارى به‌غداو كۆتایى به‌ژیانى یه‌كه‌م مه‌لیكى عێراق هات.
-كوردسات
