سەردانی مالیکی بۆ کوردستان سەرکەوتنێکی گەورەبوو بۆ سەرۆک بارزانی

سەردانی مالیکی بۆ کوردستان سەرکەوتنێکی گەورەبوو بۆ سەرۆک بارزانی
11 حوزه‌یران / یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- عادل بەرواری چاودێری سیاسی و راوێژکاری پێشوی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ھەرێمی کوردستان بەkdp.infoراگەیاند: سەردانی نوری مالیکی بۆ ھەرێمی کوردستان رێخۆشکەر بوو بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان وھەموو ئەو پیلانانەی پوچەڵکرده‌وە، کە باس لە پێکھێنانی حکوومەتی زۆرینە ده‌کەن و سەرکەوتنێکی گەورەیە بۆ ھەرێمی کوردستان و تایبەت بۆ سەرۆک بارزانی.
عادل بەرواری گوتیشی: نوری مالیکی رێکكەوتنە حەوت خالیەکەی لەگەڵ ھەرێمی کوردستانی ئیمزاکردووە جێبەجێ دەکات، چونکە ھەموو لایەنەکان له‌دژی وەستاونەتەوە به‌تایبەت سوننەکان.
بەرواری رونیشیکرده‌وە،دوای ئەوەی مالیکی ھەموو جۆرە فشارێکی لە گەڵ ھەرێمی کوردستان بەکارھێنا، بەڵام لەبەر سیاسیەتی حەکیمانەی سەرۆک بارزانی نەیتوانی ھیچ کاریگەرییەکی ھەبێت، دواجار ناچار بوو بگەرێتەوە ھەرێمی کوردستان وھەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکان بدات، ھەر بۆیەش ھاتنی مالیکی بۆ ھەرێمی کوردستان سەرکەوتنێکی گەورە بوو بۆ ھەرێمی کوردستان و به‌تایبەت سەرۆک بارزانی.
دوێنی نوری مالیکی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی ھەرێمی کوردستان کردو کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی لەھەرێم سازکردو دواتر لەگەڵ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کۆبووە.
Top