ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو له حه‌مرین 22 كه‌س ده‌ڕفێنن
سه‌رچاوه‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پۆلیسی شاری (به‌عقوبه)ى ناوه‌ندی پارێزگای دیاله ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به(باس نیوز)ى راگه‌یاند دره‌نگانی شه‌وی رابردوو له ناوچه‌ی حه‌مرینی سنوورى پارێزگای دیاله ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو بازگه‌یه‌كى وه‌همیان داناوه و ده‌ستیان كردووه به‌ده‌ستگیركردنی 22 هاووڵاتی سڤیل و دواتر بۆ شوێنی نادیار رفاندویانن.
گوتیشی له شه‌وى رابردووه‌وه، دواى ئه‌و رووداوه هێزه‌كانی پۆلیس له گه‌ڕان و پشكنیندان بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌و چه‌كدارانه و ئازادكردنی ئه‌و هاووڵاتییانه‌ى كه‌وا رفێندراون و له ئه‌نجامی گه‌ڕاندا ته‌رمی (3) كه‌سیان دۆزیوه‌ته‌وه كه‌وا ده‌ستڕێژی گولله‌یان لێكراوه و 19 رفێندراوه‌كه‌ى تریش هیچ ده‌نگۆیه‌كیان نیه.
