تۆماركردنی كاندیدی پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌ستیپێكرد

تۆماركردنی كاندیدی پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌ستیپێكرد
11 حوزه‌یران / یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- به‌پێی‌ راگه‌یه‌ندراوی‌ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌مڕۆوه‌ تۆماركردنی ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌ستپێده‌كات كه‌ خۆیان بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم كاندیدده‌كه‌ن.

بڕیاره‌ له‌مڕۆ، سێشه‌ممه‌وه‌ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق ده‌رگا بۆ تۆماركردنی ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ بكاته‌وه‌ كه‌ ده‌یانه‌وێت خۆیان بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم كاندیدبكه‌ن‌و پرۆسه‌ی‌ تۆماركردنه‌كه‌ش تا 30ی ئه‌م مانگه‌ به‌رده‌وامده‌بێت

بڕیاره‌ هه‌رسێ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان‌و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم‌و ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكانی‌ هه‌رێم له‌21ی‌ ئه‌یلولی‌ ئه‌مساڵدا ئه‌نجامبدرێت.
Top