به‌رتله.. هاووڵاتیان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان ده‌نگ به كاندیدانی پارتی ده‌ده‌ن
به‌رپرسی لقی 14 وێرای ئاماژه‌دان به بارودۆخی سیاسیی و ئه‌منی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی ناوچه‌كه، تیشكی خسته سه‌ر به‌رِێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان له‌موسڵ و رایگه‌یاند: ئه‌نجامدانی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه بۆ كورد له موسڵ زۆر گرنگه‌و پێویسته هاووڵاتیان به هه‌ستێكی نیشتمانپه‌روه‌رانه به‌شداری له‌و پرۆسه‌یه بكه‌ن، چونكه به‌شداری كردنی زۆرترین ژماره‌ی ده‌نگده‌رانی كوردستان دڵنیایی ئه‌وه‌مان پێده‌دات كه ئاینده‌ی كورد له‌و ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست نیشان بكه‌ین.
راشیگه‌یاند: ئه‌مرِۆ سه‌رجه‌م لایه‌نه كوردستانییه‌كان به ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆنیشه‌وه به یه‌ك لیستی به ناوی لیستی برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیان به‌شدارییان له‌و هه‌ڵبژاردنه كردووه، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كی روونه به‌وه‌ی به‌رِێوه‌چوونی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه بۆ كورد زۆر گرنگ و پێویسته و ده‌بێ به‌م هه‌سته هه‌ستیارو گرنگه لێی برِوانین و سه‌رجه‌م كوردستانییان به‌شدارییه‌كی كارایان له‌و هه‌ڵبژاردنه هه‌بێ و ده‌نگ به كاندیدیانی پارتی دیموكراتی كوردستانیش بده‌ن.
دواتر سه‌رۆكی لیستی برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیان ژماره‌یه‌ك له كاندیدانی به خه‌ڵكی ناوچه‌كه ناساند‌و داواشی لێ‌كردن ده‌نگ به‌و كاندیدانه بده‌ن، چونكه خه‌ڵكی تێكۆشه‌رو ماندووی ناوچه‌كه و هه‌میشه له خه‌می سه‌ركه‌وتنی نه‌ته‌وه‌كه‌یان بوونه.
