پێنج پیاو بە سەیارەیەكی جام رەشەوە دەستدرێژی دەكەنە سەر خۆیی و مێردەكەی
ووته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر به‌گولان میدیای راگه‌یاند كه دوێنێ یەكشەممە ژنه پارێزه‌رێك به‌ناوی (ڕ ف) سكالای یاسای له‌پێنج كه‌سی نه‌ناسراو تۆكاركرد، كە گوایە هێرشیان خستووەتە سەر.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌داوە كە ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌ی له‌سه‌ر رێگای پیرمام دانیشتبوون به‌لام پێنج كه‌س كه چه‌كداربوون خۆیان به‌كارمه‌ندی ئاسایش ناساندبوو، سه‌یاره‌یه‌كی بێ ژماره‌ی جام رِهشیان پێبووە، ده‌ستدرێژییان كردتۆته سه‌ر خۆی و مێرده‌كه‌ی و لیێانداون، ملوانكه‌یه‌كی زێرِو سێ جهازی مۆبالی گرانبه‌هاو نزیكه‌ی پانزه وه‌ره‌قه‌ی سه‌د دۆلاری و ئوتوومبیلهكهیان بردوون و رۆیشتوون .
دادوه‌ری لێكۆلینه‌وه فه‌رمانی بلاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌وله‌ی به‌سه‌ر گشت بنه‌كانی ئاسایش‌دا ده‌ركرد.
