بەرپرسێكی پێشووی یەكیەتیی ئافرەتان كۆچی دوایی كرد
بەرپرسی راگەیاندنی یەكیەتیی ئافرەتانی كوردستان، سەروین محەممەد تەها رایگەیاند، \"بێریڤان خان بۆ ماوەی چەند ساڵێك لە رێزەكانی یەكیەتیی ئافرەتانی كوردستاندا كاری رێكخراوەیی كردووە و دواتر وەك بەرپرسی ئەنجوومەنی قەزای هەولێری یەكیەتیی ئافرەتان هەڵبژێردرابوو، بەڵام چوار مانگ پێش ئێستا بە ئارەزووی خۆی دەستی لە كار كێشایەوە.\""
جێی ئاماژەیە (بێریڤان خدر مەولوود) جگە لەوەی چالاكوانێكی بواری ئافرەتان بووە، ماوەی ساڵانی رابردوو وەك رۆژنامەنووس كاری كردووە و دەیان بابەتی لە رۆژنامە و گۆڤارەكانی هەرێمی كوردستاندا بڵاو كردوونەتەوە.
قائید میرۆ"
