نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوری مالیکی بۆ هەولێر ستایش دەكات

نەتەوەیەکگرتووەکان  سەردانی نوری مالیکی بۆ هەولێر ستایش دەكات
10 حوزه‌یران / یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق پێشوازی لە سەردانەکەی نوری مالیکی و شاندی یاوەری بۆ هەولێر کرد ئەو هەنگاوەشی بە ئەرینی لە قەڵەمدا، لە بەیاننامەیەکدا مارتن کۆپلەر ئەوەی خستۆتەروو : سەردانەکەی شاندی حکومەتی عێراق هەنگاوێکی دڵخۆشکارە و پێویستە رنگدانەوەی باشی لەسەر رەوشی عێراق هەبێت ، نوێنەری سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان هیواشی خواستووە کە هەردوولا واتە هەولێر و بەغدا ، لە کۆبوونەوەکانیاندا بگەنە رێککەوتنێک تا کۆتایی بە کێشە و گرفتەکانی نێوانیان بهێنن ،کە ماوەی چەند ساڵیک کەڵکەبووە ، دەرنجامی ئەرینی ئەو سەردانەش سوودمەندی زۆری بۆ گەلی عێراق و ئەکریزی دەبێت.
Top