دیالە: چەند تەقینەوەیەک 18 قوربانی بە دوای خۆی دێنێ

دیالە: چەند تەقینەوەیەک 18 قوربانی بە دوای خۆی دێنێ
10 حوزه‌یران / یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- سەرلەبەیانی ئەمرۆ دووشەممە لە دەرنجامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبرێژکراو و دوو بۆمب لە بازارێکی میللی شاری دیالە 18کوژراو برینداری لێکەوتەوە ،سەرچاوەیەکی ئەمنی لە شاری دیالە بە فورات نیوزی راگەیاند: تیرۆریستان ئۆتۆمبێلێکی بۆمبرێژکراو و دووبۆمبی چێنراویان لە بازاری گەوەری میوە فرۆشان لە ناوچەی شەتی پارێزگای دیالە تەقییەوە بەهۆیەوە 4هاوڵاتی سڤیل کوژران و 14کەسی دیکەش برینداربوون، سەرچاوەکە ئەوەشی راگەیاند : تیرۆریستان دوای تەقینەوەی ئۆتۆمبێلەکە لە هەمان شوێن دوو بۆمبی چێنراویان تەقاندەوە ، بووە هۆی کوژران و بریندار بوونی هاووڵاتیانی سڤیل و شوێنی تەقینەوەکەش تایبەت بووە بە شوێنی کرێکاران و کریارانی میوە.
Top