لە مێرگەسۆر 4 ڕاوچی دەست گیر كران

لە مێرگەسۆر 4 ڕاوچی دەست گیر كران
10 حوزه‌یران / یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- ڕاوچی لە كاتی هەوڵدان بۆ كوشتنی بزنەكێوی لە چیاكانی بارزان لەلایەن تیمەكانی ژینگەی پارێزی مێرگەسۆرەوە بە كەل و پەلەكانی ڕاوكردنەوە دەست گیر كران.

بەرپرسی جوولانەوە لە ژینگەی مێرگەسۆر، ڕائید عەبداڵڵا میرخان، بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند: بەپێی زانیارییەكان، 4 ڕاوچی دزەیان كردبوو بۆ ناو خاكی بارزان و تیمەكانی ژینگە پارێزی لە مێرگەسۆر توانیان دوای چاودێری كردنی ئەو ڕاوچیانە لە چیای ئەشكەفتە بە كەل و پەڵی ڕاوكردن دەست گیریان بکەن. ئەم راوچییانە بۆ كوشتنی ئاژەڵی كێوی هاتبوونە ناوچەكە.
Top