گه‌رمیان.. كوتان لە دژی سێ جۆر نەخۆشی دەستیپێ كرد
د. ئارام ئه‌حمه‌د به‌رپرسی هۆبه‌ى پلاندانان له بهرِێوهبهرایهتى ڤێتێرنه‌رى گه‌رمیان رایگه‌یاند: له‌ماوه‌ى مانگى رابردوودا، هه‌ڵمه‌تى كوتان دژى نه‌خۆشى \""Entrerotoxaaemia\"" كه ناسراوه به نه‌خۆشى مافه‌ته یان لهرزهك له سنووره‌كه‌دا بهرِێوهچوو.
به‌پێی ئامارێكى هۆبه‌ى ته‌ندروستى ئاژه‌ڵ، له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا كه له شه‌ش ناوچه‌ى گه‌رمیان ئه‌نجامدراوه \""كه‌لار، كفرى، مه‌یدان، زنانه، رزگارى، پێباز\"" توانراوه 86 هه‌زار و 450 سه‌ر مهرِ ء 10 هه‌زار و 423 سه‌ر بزن له‌گه‌ڵ 350 سه‌ر ره‌شه‌وڵاخ، دژى نه‌خۆشییه‌كه بكوترێن، هه‌ر له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا 91 گوند سوودمه‌ند بوونء ژماره‌ى سوودمه‌ندبووانى خاوه‌ن ئاژه‌ڵ بریتییه له 385 كه‌س كه791 بوتڵ ڤاكسین به‌كارهێنراوه."
