ئه‌نجوومه‌نی باڵای رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیی له‌ كوردستان راگه‌یاندرا

ئه‌نجوومه‌نی باڵای رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیی له‌ كوردستان راگه‌یاندرا
9 حوزه‌یران / یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- عه‌دنان ئه‌نوه‌ر به‌گ چالاكوان له‌ بواری رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیی رایگه‌یاند: دوای ژماره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌و بیرورِا وه‌رگرتنی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیی، سه‌ر ئه‌نجام ئه‌نجوومه‌نی باڵای رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیی پێكهێنراو ده‌سته‌ی كارگێریش له‌ 15 كه‌س پێكهاتوون، به‌كۆی ده‌نگیش به‌نده‌ به‌ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن هه‌ڵبژێر درا.

هه‌روه‌ها گوتی: پێكهێنانی ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه‌ گرنگی خۆی هه‌یه‌ له‌ په‌ره‌پێدان و كۆكردنه‌وه‌ی تێكرِای رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیی له‌ ژێر چه‌تری ئه‌نجوومه‌نێكدا بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر كۆی ئه‌و پرسانه‌ی كه‌ په‌یوه‌ندارن به‌و رێكخراوانه‌ كۆده‌نگییه‌ك هه‌بێ و هه‌ر پرۆژه‌یه‌كیش كه‌ رێكخراوه‌كان به‌ باشی بزانن و بیخه‌نه‌روو زۆرترین ده‌نگی هه‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی به‌زووییدا بێته‌ جێبه‌جێ كردن.

راشیگه‌یاند: له‌مه‌و دوا رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیی له‌ كوردستان كاراتر ده‌بن له‌ جاران به‌ تایبه‌تیش له‌ ئێستادا ئه‌نجوومه‌نێك سه‌رپه‌رشتیان ده‌كات و پشتیوانی كاره‌كانیان ده‌بێ كه‌ كاریگه‌ریی خۆی له‌سه‌ر كۆی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان ده‌بێ.
Top